جه‌ژنتان پیرۆز
به‌ناوى خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوى خۆم و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نی زانكۆمانه‌وه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆمان ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین كه ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی ئاشته‌وایی سیاسی‌و نه‌مانی قه‌یرانه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه قه‌یرانی دارایی.
ئێمه له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی‌و گرفتی مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و خوێندكارانمان‌و كه‌سوكاریان، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌مساڵی نوێی خوێندنیشمان وه‌كو ساڵانی پێشوو به‌سه‌ركه‌وتویی ده‌ستپێبكه‌ین‌و كۆتای پێبهێنین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانمان كۆتایی پێبهێنین‌و وورده وورده خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین بۆ به‌خێرهێنانى خوێندكارانی نوێی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانمان‌و ده‌ستپیكردنی ساڵی نوێی خوێندن.
نایشارینه‌وه، قه‌یرانی دارایی زۆر به راسته‌وخۆیی كاریگه‌رى له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا دروستكردووه، به‌جۆرێك هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ككاریگه‌رییانه نه‌گه‌نه ئاستێك كه پرۆسه‌ی زانست و خوێندن په‌كبخه‌ن و ئاینده‌ی خوێندكارانمان به‌ره‌و نه‌خوازراوببات، به‌ڵام گه‌ربێت‌و هه‌وڵه‌كان چڕتر نه‌كه‌ینه‌وه‌و له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم به‌زوترین كات رێگه‌چاره‌كانی ئه‌م قه‌یرانه نه‌گرێته‌به‌ر ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و خوێندكارانمان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بین و له‌سه‌روئه‌مانیشه‌وه ره‌وڕه‌وه‌ی زانست‌و ئاینده‌ی ئه‌كادیمی ئه‌م هه‌رێمه له مه‌ترسی نزیكترده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ین‌و ئومێده‌وارین كه هه‌میشه سه‌ركه‌وتووبن‌و پارێزراوبن له‌دوژمنانمان، سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان‌و كه‌سوكاریان داده‌نوێنین‌و ئومێده‌وارین برینداره‌كانمان به‌زوترین كات خوای گه‌وره شیفایان بۆبنێرێت.
دووباره جه‌ژنتان پیرۆزبێت‌و رۆژانێكی خۆش‌و ئارام به‌رێبكه‌ن له‌جه‌ژندا.
پ.ی.دئالان فه‌ره‌یدوون عه‌لی ئه‌مین
سه‌رۆكی زانكۆ