Back

ئاگادارییه‌ك بۆ خوێندكارانی پۆلی 12 ی ئاماده‌یی و خوێندنی ئێواران له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانییه‌وه‌

زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانی ئاگاداری ئه‌و خوێندكارانه‌ى پۆلی 12 ی ئاماده‌یی ده‌كات كه‌ فۆڕمی وه‌رگرتنی ڕاسته‌وخۆییان له‌ به‌شه‌كانی زانكۆكه‌ وه‌رگرتووه‌ له‌ ڕۆژانی 5 و 6 ئه‌م مانگه‌ چاوپێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام ده‌درێت. خوێندكاران بۆ زانیاری زیاتر و خۆئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانیان ده‌توانن سوود له‌ بابه‌ته‌كانى ( میدیا و كومه‌ڵگه‌، میدیا سیاسه‌ت ) بۆ كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی – به‌شی ته‌كنیكی میدیا وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها بۆ كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی- به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری سوود له‌ بابه‌ته‌كانى ( بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی په‌یوه‌ندی گشتی، بنه‌ما گشتیه‌كانی بازارگه‌ری) وه‌ربگرن، بۆ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی – به‌شی ته‌كنیكی میدیا خوێندكاران ده‌توانن سوود له‌م بابه‌تانه‌ وه‌ربگرن ( زانیارییه‌ گشتییه‌كان ده‌رباره‌ی میدیا و ڕاگه‌یاندنی كوردی). هه‌روه‌ها زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكاره‌ وه‌رگیراوانه‌ش ده‌كات كه‌ به‌ سیسته‌می خوێندنی ئێواران له‌ مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا ناوه‌كانیان ڕاگه‌یه‌نراوه‌ و فه‌رمانی وه‌زارییان بۆ ده‌رچووه‌، به‌زووترین كات بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و كۆلێج و په‌یمانگه‌یانه‌ى ناویانى لێ هاتۆته‌وه‌.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile