Back

یه‌كه‌م گرووپى ده‌رچووى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بڕوانامه‌ى بریتش كاوسڵ-یان پێدرا

له‌ مه‌راسیمێكدا و به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێوه‌به‌رى بریتش كاونسڵ بڕوانامه‌ى هاوبه‌شى په‌سه‌ندكراوى نێوان سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى زانكۆمان و بریتش كاونسڵى به‌ریتانى له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ى ( APTIS ) به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌رچووى كورسى زمانى ئینگلیزى و ئاماده‌كارى تاقیكردنه‌وه‌ى ( IELTS ) له‌ سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى دابه‌شكرا. له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى، ده‌یڤید پاردۆی به‌ڕێوه‌به‌رى بریتش كاونسڵ له‌ هه‌رێمى كوردستان و جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بریتش كاونسڵ له‌ عێراق له‌گه‌ڵ پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى، بڕوانامه‌ى هاوبه‌شى په‌سه‌ندكراوى نێوان سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى زانكۆ و بریتش كاونسڵ له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ى ( APTIS ) به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌رچووى كورسى زمانى ئینگلیزى و ئاماده‌كارى تاقیكردنه‌وه‌ى ( IELTS ) له‌ سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى دابه‌شكرد، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان د. سۆران سه‌عید یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و د. دانا ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارایی و هه‌روه‌ها مامۆستا هۆگر محه‌مه‌د تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا ئاماده‌بوون. له‌ سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه‌دا مامۆستا هۆگر محه‌مه‌د تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى وێڕاى به‌خێرهاتنى ئاماده‌بووان و پیرۆزبایكردن له‌ ده‌رچووان ئاماژه‌ى به‌ كارو چالاكییه‌كانى سه‌نته‌ره‌كه‌ كرد و باسى له‌ شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى رێكه‌وتننامه‌ى نێوان زانكۆى پۆلیته‌كنیك و بریتش كاونسڵ كرد كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌ سه‌نته‌ره‌كه‌دا كار بۆ په‌ره‌پێدانى زمانی ئینگلیزى ده‌كه‌ن. پاشان ده‌یڤید پاردۆی به‌ڕێوه‌به‌رى بریتش كاونسڵ له‌ هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ یه‌كه‌م گرووپى ده‌رچووه‌ له‌ خولێكى له‌و جۆره‌كه‌دا كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى بریتش كاونسڵ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى زانكۆى پۆلیته‌كنیك بڕوانامه‌ى هاوبه‌شى په‌سه‌ندكراوى نێوان سه‌نته‌ره‌كه‌ و بریش كاونسڵ له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ى ( APTIS ) به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌رچووى كورسى زمانى ئینگلیزى و ئاماده‌كارى تاقیكردنه‌وه‌ى ( IELTS ) له‌ سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى زانكۆدا دابه‌ش ده‌كرێت. ده‌یڤید پاردۆی وتیشى: بریتش كاونسڵ و زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پێكه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ى رێكه‌وتننامه‌ى نێوانیان كار بۆ ره‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى گونجاوتر و باشتر ده‌كه‌ن له‌پێناو په‌ره‌پێدانى زمانى ئینگیلزى، له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى وه‌كو یه‌كه‌م سه‌نته‌ر و زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانیش وه‌كو یه‌كه‌م زانكۆیه‌ كه‌ تائێستا به‌پێی رێكه‌وتننامه‌یه‌كى ئه‌كادیمیی بریتش كاونسڵ به‌ فه‌ڕمى كارى هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ده‌كات. له‌ ماوه‌ى رابردوودا زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى وه‌ك یه‌كه‌م زانكۆى حكومى له‌ هه‌رێمى كوردستان رێكه‌وتننامه‌ى له‌گه‌ڵ بریتش كاونسڵ واژۆ كرد ، له‌ ئێستادا بڕوانامه‌ى هاوبه‌شى په‌سه‌ندكراوى نێوان سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى زانكۆ و بریش كاونسڵ له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌كانى ( APTIS ) و تاقیكردنه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ( IELTS ) له‌ سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى به‌ سه‌رپه‌رشتى بریتش كاونسڵ ده‌درێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile