له سیمنارێكدا هه‌نگاوه‌كانى خوێندن له وڵاتى ئه‌مریكا خرایه‌ڕوو
له سیمینارێكى كراوه‌دا له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به ئاماده‌بونى د.ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و بەرێز (رێڤینگ مزورى) راوێژكارى زانستى و خوێندن له كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ولێر و به ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و خوێندكاران هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى خوێندنى باڵا له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا رونكرایه‌وه .
به مه‌به‌ستى سودوه‌رگرتنى خوازیارانى خوێندنى باڵا و ئاشناكردنى هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌ى كه پێوستن بۆ درێژه‌دان به خوێندنى باڵا ( ماسته‌ر و دكتۆرا) له بواره جیا جیاكاندا له درێژه‌ى كار‌و چالاكیه هاوبه‌شه‌كانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌گه‌ڵ دامه‌زاره‌وه ئه‌كادیمیه‌كانى دیكه‌دا،سیمناریكى زانستى به‌رێوه‌چوو كه تیایدا رێڤینگ مزورى ئه‌و رێگایانەى رونكرده‌وه كه خوازیاران ده‌توانن سودمه‌ند بن لێى ئه‌وه‌ى وت” زانكۆكانى ئه‌مریكا له پێشه‌نگى ئهوزانكۆیانهى جیهاندان كه كوالێتى خوێندن له ئاستى باڵا دایه،له هه‌موو پسپۆریه جیاجیاكاندا فێرخوازان ده‌توانن سودمه‌ندبن له هه‌ردوو جۆرى خوێندنى تایبه‌ت و گشتى دا ” هه‌روه‌ها زیاتر له 4.000 كۆلێجى جیاجیا هه‌یه له هه‌ر 50 ویلایه‌ته‌كه‌ى ئه‌و وڵاته و زیاد له 100 پرۆگرامى جیاواز هه‌یه بۆ خوێندنى باڵا له و وڵاته‌دا كه فێرخوازان ده‌توانن له هه‌موو جیهانه‌وه سودى لێوه‌ربگرن و خوێندكارانى هه‌رێمى كوردستانیش به هه‌مانشێوه ده‌توانن به سودوه‌رگرتن له رێگاكانى Email –face book –telephone- ده‌توانن په‌یوه‌ندى بكه‌ن به ئه‌و پرۆگرامانه‌وه له رێگه‌ى وێبسایت و لینكى خوێندن له ئه‌مریكاوه به سودوه‌رگرتن له پرۆگرامه جیاجیكان و زه‌ماله‌و ئۆفه‌ره تایبه‌ته‌كان له و وڵاته‌دا.