له پرۆژه‌ی (گه‌نجان و كشتوكاڵ)دا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا
پاش ئه‌وه‌ی نوسینگه‌ی گه‌نجانی سه‌ر به نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌ی (گه‌نج و كشتوكاڵ)ی راگه‌یاندن و ژماره‌یه‌ك گه‌نج و خوێندكاری تایبه‌ت به بواری كشتوكاڵ به‌شدارییان تێداكرد، خوێندكاران و مامۆستایانی په‌یمانگاى تەکنیکى كشتوكاڵی به‌كره‌جۆی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
له‌و پرۆژه كشتوكاڵییه‌دا كه هه‌ر یه‌ك له په‌یمانگاى تەکنیکى كشتوكاڵی به‌كره‌جۆو فاكەڵتی زانستی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی و ئاماده‌یی كشتوكاڵی به‌كره‌جۆ به‌شدارییان تێداكردبوو، ژماره‌ی سوودمه‌ندان ٤٥ خوێنكاربوون به‌گشتی و خوێندكارانی په‌یمانگاى تەکنیکى كشتوكاڵی به‌كره‌جۆی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیش ١٥ خوێندكاربوون له‌گه‌ڵ ٤ مامۆستای زانكۆماندا، بۆ ماوه‌ی ٣ مانگ به‌شدارییان كرد له پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و به‌بازارکردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان.
د.شوان محمد ساڵح سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌و به‌رپرسی تیمی خوێندكارانی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى رایگه‌یاند: له‌و پرۆژه‌یه‌دا خوێندكارانی به‌شداربوو به‌دوو قۆناغ كاریان ده‌كرد بۆ به‌رهه‌مهێنانی سه‌وزه‌و میوه له خانووی پلاستیكیدا هه‌روه‌ها به‌بازاركردن و فرۆشتن و به‌پیشه‌سازى كردنی به‌رهه‌مه‌كان له‌كاتی دابه‌زینی نرخیاندا.
سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌و به‌رپرسی تیمی خوێندكارانی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى ووتیشی: هه‌ریه‌ك له زانكۆ‌و په‌یمانگاو ئاماده‌ییه كشتوكاڵییه‌كان ٢ ژووری پلاستیكی ٤٠٠ مه‌تر دووجایان بۆ كاركردن پێسپێردرابوو و كاریان تێداده‌كرد و به‌رهه‌می كشته‌كاڵییان هه‌بوو.
د.شوان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: جگه له چالاكییه‌كانی دیكه خوێندكارانی به‌شداربوو وانه‌ی پراكتیكیشیان وه‌رده‌گرت بۆ زیاتر ئاشنابوون و وه‌رگرتنی شاره‌زایی له به‌رهه‌مهێناندا، رونیشیكرده‌وه، ئه‌م پرۆژانه گرنگی و بایه‌خی زۆریان هه‌یه بۆ ئاینده‌ی خوێندكاران، چونكه ده‌توانن بۆ له‌مه‌ودووا بۆ خۆیان پرۆژه‌ی هاوشێوه‌یان هه‌بێت و ببێته سه‌رچاوه‌ی داهاتوو بژێوی ژیانیان.
جێی ئاماژه‌یه پاش كۆتایی هاتنی پرۆژه‌كه له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا و به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدوون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى و سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانى و نوسینگه‌ی گه‌نجانی به‌رێز جێگری سه‌رۆكی خكومه‌تی هه‌رێم و خوێنداران و مامۆستایانی به‌شداربووی پرۆژه‌كه له‌زانكۆی سلێمانى، خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكراو خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پرۆژه‌یه‌كه‌ش پێشكه‌ش به‌خوێندكاران و مامۆستایانی په‌یمانگاى كشتوكاڵی به‌كره‌جۆی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى كرا.