Back

ئاگاداری لە سەنتەری زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە

هەلی کار :
سەنتەری زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکات کە خوازیارن وەک چاودیری ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە یان تاقیکاری ناوخۆیی کار بکەن بەپێی سیستەمی کاتژمێر لەڕۆژانی تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکانی ئایڵتس کە بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی (برتش کاونسڵ) بەڕێوە دەچن.
 
تکایە لەڕێی ئەم دوو لینکەی خوارەوە کە ئاماژە بە تەواوی زانیاری و مەرجەکان و دواکاتی پێشکەش کردن کراوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
 
ھەروەھا داوا لەو بەڕێزانە دەکەین کە ستافی زانکۆمانن و دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن، ئاماژە بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بکەن وەک شوێنی کارکردنیان.