دەستەى کوردستانى بەهاوبەشى زانکۆى پۆلیتەکنیک ٣٧ کورسى ماستەرو دکتۆرا رادەگەیەنێت
دەستەى کوردستانى بەهاوبەشى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ٣٧ کورسى ماستەرو دکتۆرا رادەگەیەنێت
لە پاش ڕاگەیاندنى پێشکەشکردن بۆ ٤٦ کورسى خوێندنى بالا (ماستەر و دکتۆرا )بۆ ساڵى ٢٠١٦-٢٠١٧ لە لایەن زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى لە ڕێگەى ئەم لینکەوە و تا بەروارى ٢٧/١٠/٢٠١٦ بەردەوامە
http://spu.edu.iq/index.php/ku/knews/824-2016-10-09-04-44-23
لە ئێستادا و لە پرۆگرامێکى نوێ دا ٣٧ کورسى تر بە هاوبەشى لە نێوان دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژى و لێکۆلینەوەى زانستى و زانکۆى پۆلیتەکینکى سلێمانى دەرگاى پێشکەشکردنى بۆ خوێندنى بالا (٢٨ کورسى ماستەر لە بوارەکانى IT و تەندروستى کۆمەل و تەلارسازى و پلانسازى شار وە ٩ کورسى دکتۆرا لە بوارى زانستى کۆمپیوتەر ) بۆ ساڵى ٢٠١٦-٢٠١٧ ڕاگەیاند.
خوازیارانى سەربە دام و دەزگاکانى خوێندنى بالا و وەزارەتەکانى تر و خوازیارانى دانەمەزرا و دەتوانن لە خوارەوە فۆرمى ماستەر و دکتۆرا دابەزێنن و داواکانیان پێشکەش بە (بەرێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى و خوێندنى بالا لە سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى لە قڕگە بکەن )
دوا کات بۆ پیشکەشکردن بەروارى ٢٧/١٠/٢٠١٦ یە
١. بۆ زانیارى لەسەر کورسییەکانى ماستەر و دکتۆرا (٣٧ کورسى ) سەردانى ئەم لینکە بکە
2. بۆ زانیارى سەبارەت بە ماوەى پێشکەش کردن و کاتى تاقیکردنەوەى زانستى و ڕاگەیاندنى ئەنجام و ماوەى سکالا و دەستپێکردنى کۆرس …سەردانى ئەم لینکە بکە
3. بۆ زانیارى لەسەر کرێ ى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بە سیستمى پارالیل سەردانى ئەم لینکە بکە
4. بۆ هەر زانیارییەکى سەبارەت بە مەرج و ڕێنماییەکانى خویندنى ماجستێر و دکتۆرا وەک : مەرجى تێکڕاى کۆنمرە – مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى – مەرجى توانستى زانستى – مەرجى تەمەن و خزمەت – کاندیدانى تواناسازى و زەمالات و بعثات -خوازیارانى دەرەوەى هەرێم و ئەوانەى عێراقى نین – زۆر زانیارى تر… سەردانى ئەم لینکە بکە
5.کرێ ى فۆرمى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى بالا(ماستەر دکتۆرا) سەردانى ئەم لینکە بکە
تێبینى/ پێشکەش کردن تەنها لە سەرۆکایەتى زانکۆ /بەرێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى و خوێندنى بالا جێبەجێ دەکرێت
1. بۆ دابەزاندنى فۆرمى پێشکەش کردن بۆ خوێندنى ماستەر /کرتە لێرە بکە
2. بۆ دابەزاندنى فۆرمى پێشکەسکردنى بۆ خوێندنى دکتۆرا/ کرتە لێرە بکە
پێداویستییەکان لە کاتى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى بالا/ماستەر /
1. ناسنامەى بارى شارستانى (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
2. ڕەگەزنامەى عێراقى (ئەگەر عێراقیت) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی) وە ئەگەر عێراقی نیت ( پاسپۆرت) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
3. بروانامەى بەکالۆریۆس(ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
4. تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى IELTS و هاوشێوەکانى ( ئەگەر هەبێت ) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
5. نووسراوى لارینەبوونى خوێندن ( ئەگەر دامەزراویت و فەرمانبەریت/ لە دام و دەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى بالا )
6. ئەگەر دانەمەزراویت یان فەرمانبەرى ترى دامودەزگاکانى دەولەتى جگە لە خوێندنى بالا -بەڵێننامەى یاسایی (لە بەشى یاسایی زانکۆمان دەکرێت) کە ئامادەى تەواوى تێچوونى خوێندن لە ئەستۆى دەگریت
7. پوختەى ڕاژە ( ئەگەر دامەزراویت لە دام و دەزگاکانى حکومەت و وەزارەتەکان) وە ئەگەر دانەمەزراویت :وێنەیەک لە بەڵێننامە (لە بەشى یاسایی زانکۆمان ) بەڵێن نامە کە لە هیچ فەرمانگەیەکى حکومى دانەمەزراویت و هەموو بەرپرسیارێتى یاسایی دەکەوێتە ئەستۆ
8. ٤ وێنەى کەسى پێشکەشکار/خوازیار
9. وێنەیەک لە بەڵێننامەى خوێندن(لە بەشى یاسایی زانکۆمان دەکرێت) کە لە ئێستا دا خوێندکارى ماستەر یان دکتۆراى ناوخۆ یان دەرەوەى ولات نیت و ناوت کاندید نەکراوە وە یاخود بە هۆکارى جیا جیا خوێندن تەواو نەکردوە و سەرکەوتوونەبویت.
10. ئەگەر کاندیدى خولى دووەم و سێهەمى تواناسازیت وە تائێستا مەمەلەکەت لە وەزارەت پرۆسێس نەکراوە و سەفەرت نەکردوە -پێویستىە وێنەیەک لە نووسراوى فەرمى بهێنیت لە وەزارەت کە مەمەلەکەت لە وەزارەت پرۆسێس نەکراوە و سەفەرت نەکردوە
پێداویستییەکان لە کاتى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى بالا/دکتۆرا
1) ناسنامەى بارى شارستانى(ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
2) ڕەگەزنامەى عێراقى (ئەگەر عێراقیت) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)وە ئەگەر عێراقی نیت (پاسپۆرت) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
3) بروانامەى بەکالۆریۆس(ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
4) بروانامەى دبلۆمى بالا(ئەگەر هەبێت) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
5) بروانامەى ماجستێر(ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
6) فەرمانى وەزارى یەکسانکردنى بروانامەى ماجستێر (ئەگەر لە دەرەوەى ولات بەدەستت هێناوە) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
7) فەرمانى وەزارى یەکسانکردنى بروانامەى ماجستێر بە نمرەوە(ئەگەر لە دەرەوەى ولات بەدەستت هێناوە) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
8) تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى IELTS و هاوشێوەکانى ( ئەگەر هەبێت ) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
9) نووسراوى لارینەبوونى خوێندن ( ئەگەر دامەزراویت و فەرمانبەریت لە دام و دەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى بالا )
10) ئەگەر دانەمەزراویت یان فەرمانبەرى ترى دامودەزگاکانى دەولەتى جگە لە خوێندنى بالا -بەڵێننامەى یاسایی (لە بەشى یاسایی زانکۆمان دەکرێت) کە ئامادەى تەواوى تێچوونى خوێندن لە ئەستۆى دەگریت
11) پوختەى ڕاژە ( ئەگەر دامەزراویت لە دام و دەزگاکانى حکومەت و وەزارەتەکان) وە ئەگەر دانەمەزراویت :وێنەیەک لە بەڵێننامە (لە بەشى یاسایی زانکۆمان ) بەڵێن نامە کە لە هیچ فەرمانگەیەکى حکومى دانەمەزراویت و هەموو بەرپرسیارێتى یاسایی دەکەوێتە ئەستۆ
12) ٤ وێنەى کەسى پێشکەشکار/خوازیار
13) وێنەیەک لە بەڵێننامەى خوێندن(لە بەشى یاسایی زانکۆمان دەکرێت) کە لە ئێستا دا خوێندکارى ماستەر یان دکتۆراى ناوخۆ یان دەرەوەى ولات نیت و ناوت کاندید نەکراوە وە یاخود بە هۆکارى جیا جیا خوێندن تەواو نەکردوە .و سەرکەوتوونەبویت
14) ئەگەر کاندیدى خولى دووەم و سێهەمى تواناسازیت وە تائێستا مەمەلەکەت لە وەزارەت پرۆسێس نەکراوە و سەفەرت نەکردوە -پێویستىە وێنەیەک لە نووسراوى فەرمى بهێنیت لە وەزارەت کە مەمەلەکەت لە وەزارەت پرۆسێس نەکراوە و سەفەرت نەکردوە