Back

مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی توێژینەوەیەكی دەگمەن لەسەر رووەكە دەرمانییەكان ئەنجام دەدات

گۆڤارى Journal of Ethnobiology and Ethnomedicine کە گۆڤارێکى زانستى بەریتانى جیهانیە و بە پێ ى THOMSONS REUTERS ئیمپاکت فاکتەرى IF ى 2.412 یە و 1403 سایتەیشن citations ى هەیە وە لە لایەن دەزگاى BioMed Central دەکرێتەوە – لە ژمارەیەکى نوێ ى دا / مامۆستا هیوا موحسن ئەحمەد لە پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆى سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی توێژینەوەیەكی لە گۆڤارى ئاماژە پێدراودا بلاوکردوەتەوە دا بەناونیشانىی”

Ethnopharmacobotanical study on the medicinal plants used by herbalists in Sulaymaniyah Province, Kurdistan, Iraq

لە توێژینەوەیەكەیدا توێژینەوەى لەسەر ٦٦ جۆری رووەك كردووە و گەیشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی كە دەتوانرێت لە چارەسەری 99 جۆری نەخۆشی جیاوازدا بەكاربهێنرێت. مامۆستا هیوا موحسن ئەحمەد وتی: رووەكەكان بە گشتی و بە تایبەتی رووەكە دەرمانییەكان گرنگی دیاریكراوی خۆی هەیە لە چارەسەركردنی جۆرەها نەخۆشی و كێشەی تەندروستی لە بواری چارەسەری سروشتی، خۆشبەختانە كوردستان بە گشتی و سلێمانی بە تایبەتی بەهۆی سروشت و ئاو و هەواكەیەوە دەوڵەمەندە بە جۆرەها رووەكی سروشتی لە نێوانیاندا رووەكە دەرمانییەكان، بۆیە تۆماركردن و پاراستنی ئەم جۆرە زانیارییە و رووەكانە پێویستییەكی هەنوكەیی سەردەمە تاوەكو كوردیش وەك هەموو گەلانی كۆنی جیهان ببێتە خاوەنی سیستمی چارەسەری ترادیشنالی كوردی. ئەو مامۆستایەی پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ وتیشی: ئەمە یەكەم توێژینەوەیە كە كرا بێت كە تیادا (Use value Informant consensus factor) و بەراوردكاری بە ئێسنۆمیدیسینی كوردی لە پارچەكانی تری كوردستان بەتایبەتی كوردستانی توركیا و ئێران كرا بێت، كە لە ئەنجامدا چەندین زانیاری تازە و جۆری رووەكی دەرمانی تۆماركراوە كە لەمەوپێش راپۆرتی لەسەر نەكراوە، كە دەتوانرێت جێگای سەرنج بێت بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتری زانستی دەرمانسازی (Pharmacology) و فایتۆكیمیستری .(Phytochemistry). بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی توێژینەوەكە دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن:

http://ethnobiomed.biomedcentral.com/articles/10.1186/s13002-016-0081-3

هیوا محسن ئەحمەد مامۆستاى یاریدەدەرە لە پەیمانگەى تەکنیکى بەکرەجۆى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و لە سالى ٢٠١٣ لە زانکۆى New Castle ى بە ریتانیا ماجستێرى لە Medicinal Plants and Functional Foods,School of Agricultu\ Food and Rural Development تەواو کردوە.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile