Back

شاندێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى به‌شداری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

شاندێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى له‌ ئێستادا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانن و به‌شداری كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌كه‌ن.

له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا شاندێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه‌ پێكهاتوون له‌ (به‌ناز نورى ره‌شید/ به‌رێوه‌به‌ری به‌كارخستن له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى) و (لیزان كه‌مال /مامۆستا له‌ هه‌مان زانكۆ) و (ره‌ند كاوه‌/ باڵیۆزی لاوان و رێبازدانه‌ری بۆ گه‌نجان له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان) به‌ سپۆنسه‌ری ( گروپی كۆمپانیاكانى یه‌عقوب) و به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ پرۆگرامێكی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ناونیشانی (به‌رده‌وامیدان به‌ ئامانجه‌كانی په‌ره‌سه‌ندن) سه‌ردانی باره‌گای تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان كرد و له‌وێش به‌شداری سیمینارو كارنامه‌كانی ئه‌و پرۆگرامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان كرد كه‌ ماوه‌ى 3 رۆژی خایه‌ن له‌ به‌رواری 10/8/2016 بۆ 13/8/2016.

ئه‌و بەر‌نامه‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نوێنه‌ری لاوانی زۆرێك له‌ وڵاتانی دونیا تێیدا به‌شدارن و كاره‌كانی تایبه‌ته‌ به‌ پرسی لاوان هه‌ر له‌ دابین كردنی هه‌لی كارو ره‌خساندنی هه‌لی خوێندنه‌وه‌ تاوه‌كو ده‌گاته‌ باشتركردنی ره‌وشی ژیانی ئه‌و توێژه‌، كه‌ بڕیار وایه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر تاوه‌كو ساڵی 2030 ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌م بواره‌دا هه‌یه‌تی بیهێنێته‌دی.

له‌و كۆنگره‌یه‌دا شاندی زانكۆ زۆر به‌ووردی قسه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی لاوان و خوێندن و په‌روه‌رده‌و گرفته‌كانى دیكه‌ی لاوان و بێ كاری و كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كان و به‌تایبه‌تی قه‌یرانی دارایی‌و سیاسی له‌سه‌ر پرسی لاوان له‌ هه‌رێم كردو بریاریش وایه‌ هاوكاری پشتیوانى له‌رێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بۆ لاوانى كوردستان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ دیدارو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند زانكۆیه‌كی ئه‌مریكادا ئه‌نجامدراوه‌ تاوه‌كو رێككه‌وتننامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوولادا ئیمزا بكه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ئاستی زانستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى به‌رزتربكه‌نه‌وه‌و هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی خوێندنی باڵا له‌و زانكۆیه‌ بۆ خوێندكارانی كوردستان بره‌خسێنن.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌، ده‌نگی ئه‌مریكا به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ لیزان كه‌مال ‌و ره‌ند كاوه‌ سازكردووه‌ كه‌ ده‌توانن له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ گوێبیستی ته‌واوى به‌رنامه‌كه‌بن.

http://www.dengiamerika.com/a/3463948.html

جێی ئاماژه‌‌ بۆكردنه‌ ئه‌مه‌ چه‌ند جارێكه‌ گروپی كۆمپانیاكانی یه‌عقوب سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان و له‌به‌ر په‌رۆشیان بۆ بواری خوێندنی باڵاو په‌روه‌رده‌و فێركردن هاوكاری راسته‌وخۆی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى ده‌كه‌ن چی به‌ دابین كردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی خوێندن و تاقیگه‌كان و فه‌رمانبه‌ران، چی به‌ سپۆنسه‌ری كردنی كارو چالاكی‌و به‌رنامه‌ زانستییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile