Back

ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ خوێندكارانی سه‌ركه‌وتووی زانكۆ له‌ پێشبڕكێی تێكفێستی 2023 بۆ ته‌كنه‌لۆجیا

له‌هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌شاری سلێمانی پێشبڕكێی ته‌كنه‌لۆجی تێكفێستی 2023 به‌ڕێوه‌چوو، له‌ پێشبڕكێ زانستییه‌كه‌دا 8 خوێندكاری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ركه‌وتنیان له‌ پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كانیان به‌ده‌ستهێناو خه‌ڵاتكران، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كتیكی سلێمانی ڕێزلێنانی پێبه‌خشین. پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 28ی شوباتی 2023 پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی پ.د. عه‌لی قادر عوسمان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ یۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و پ.ی.د.سه‌رهه‌نگ سه‌روه‌ت حه‌مه‌كه‌ریم یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د.به‌ختیار عوبه‌ید شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكاری زانكۆ كه‌به‌شداریانكردبوو له‌ پێشبڕكێی ته‌كنه‌لۆجی تێكفێستی 2023 له‌شاری سلێمانی، له‌كۆتایی پێشبڕكێكه‌دا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناو خه‌ڵاتكران. سه‌رۆكی زانكۆ وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ خوێندكارانی زانكۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ زانستییه‌ ، ڕایگه‌یاند شانازی به‌خوێندكارانمانه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ توانیویانه‌ جێ ده‌ستیان له‌ كه‌رنه‌ڤاڵ و پێشبڕكێ زانستییه‌كاندا دیاربێت و له‌توانایاندا هه‌یه‌ داهێنان بكه‌ن، هه‌روه‌ها سوپاسی خۆی گه‌یانده‌ مامۆستایانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك كه‌ لێبڕاوانه‌ زانست و زانیاری سه‌رده‌م به‌ خوێندكاران ده‌به‌خشن و ئاماده‌یان ده‌كه‌ن كه‌ كه‌سێكی داهێنه‌رو خزمه‌تگوزاربن بۆ كوردستان. سه‌رۆكی زانكۆ دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌موكات پاڵپشت ده‌بن بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك كه‌ ئاستی زانستی خوێندكاران و پرۆسه‌ی خوێندن له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌رزبكاته‌وه‌و هانی خوێندكارانیشیدا كه‌ به‌رده‌وام بن و به‌دوای هه‌ر داهێنانێكی نوێدا بگه‌ڕێن كه‌ خزمه‌ت به‌ زانست و پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان بكات چونكه‌ ڕاده‌ی زیره‌كی و ئاستی بیركردنه‌وه‌و توانستی داهێنان له‌ناو خوێندكارانی گه‌له‌كه‌ماندا هیچی كه‌متر نییه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌كانیتر. له‌كۆتاییدا هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن و پیرۆوزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ی لێكردن و ڕێزلێنانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پێشكه‌شكردن. له‌به‌رامبه‌ردا خوێندكاران زۆر سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیانكرد بۆئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌و خوازیاربوون بتوانن له‌داهاتوودا ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ده‌ستبهێنن. ناوی خوێندكاران: به‌خته‌وه‌ر به‌رزان عه‌بدوڵا به‌رزی یاسین كه‌ریم داریان دارا له‌تیف له‌رێ فازیل مه‌حمود دڵشاد دارا ڕه‌شید ئومێد ئه‌كرم ڕه‌حیم شاهد نجم الدین عه‌لی ماكوان به‌رزان كه‌ریم      
This shortcode LP Profile only use on the page Profile