سەنتەری توێژینەوە (RC)

سەنتەری توێژینەوە، وەک بەشێک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کۆدەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی پێشکەوتوو کوالیتی بەرز. لە ڕێگەی پڕۆژەکانی توێژینەوەی گروپەکانمانەوە، هەوڵدەدەین زانیاری نوێ دروست بکەین کە لە ڕووی ئەکادیمییەوە. بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانمان، توێژەرەکانمان پڕۆژەی توێژینەوە ئەنجام دەدەن کە باس لە پێداویستی و تەحەددیاتی ناوخۆیی و جیهانی دەکەن.
پڕۆژە توێژینەوەکانمان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەکادیمی، حکومەتی ناوخۆیی، کۆمەڵگا، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و پیشەسازی لەخۆدەگرن و بەشداری تێدا دەکەن. ئێمە هانی توێژینەوەی زانستی و فرە پسپۆڕیی دەدەین و هەربۆیە، بیرۆکە و زانایانی بوار و دیسیپلینە جیاوازەکان لە پڕۆژەکانماندا بەیەکەوە دەبەستینەوە.
ئامانجمان ئەوەیە ناوەندێک بین بۆ چارەسەری داهێنەرانە لەسەر بنەمای توێژینەوە و بنیاتنانی توانا و سەرچاوەی توێژینەوە لە ناوچەکەدا.هەروەها یەکخستن، و گەیاندنی چارەسەری توێژینەوە و پەرەپێدانی فرە پسپۆڕیی و باشترکردنی تواناکانی سەرچاوە مرۆییەکان.


ناونیشان: هەرێمی کوردستانی عێراق پارێزگای سلێمانی/ قڕگە/ شەقامی ورمێ- ماردین ٣٢٧/  زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/بینای سەنتەری نێودەڵەتی زمانی ئینگلیزی/ سەنتەری توێژینەوە
ئیمەیل: research@spu.edu.iq
Research-Facebook

Back to top button