بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریی لە ساڵی ٢٠٢١ دامەزراوە و یەکێکە لە بەشەکانی پەیمانگەی تەکنیکی هەلەبجە .
- پیًشكەشكردنى داواكارى لەم بەشە پێویستە پاڵێوراو هەڵگری بڕوا نامەی دبلۆم ( پۆلی دوانزە) بێت و بەشی زانستی بیت یان بڕوانامەكەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە دانی پێدا نرابێت .
- شێوازی هەڵبژاردن لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی بێت هەروەها پەسەندكردن بە كێبڕكێى نمرە دەبێت .
- زمانی ئینگلیزی بەكارەهێنرێت وەكو ناوەندی وانە وتنەوە هەروەها داواكراوە بۆ تاقیكردنەوە بە نوسین , وەرزی خوێندن و ڕاپۆرت .
- ماوەی خوێندن دوو ساڵە وە ئەوپەڕی چوار ساڵ بۆ تەواوكردنی بڕوانامە . وە سیستەمی بۆڵۆنا پەیڕەو دەکریت واتە چوار سیمیستەری پیویستە بۆ بەەست هینانی بڕوانامە.
- خوێندكار پێویستە خۆی بە كاتی تەواو تۆمار بكات .
هەڵسەنگاندن بە گوێرەی یاسا و ڕێساى وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی دەبێت .
بەرنامەی خوێندن (منهج) : بۆ بەدەستهێنانی دیبلۆمی تەكنیكی زانیاری تەكنەلۆجی خوێندكار پێویستە بە لایەنی كەمەوە ١٢٠ یەكەی ساڵانەی هەبیت
پەیامی بەش:
بەشی تەكنەلوَجیاى زانیارى هەوڵ دەدات بۆ ئامادەكردنی دەرچووی شیاو كە بتوانن لێهاتوویانە مامەڵە لەگەڵ پڕۆگرامەكان و پڕۆگرامسازی وزانیاریەكان بكەن لەگەڵ كاركردن لەسەر فەراهەمكردنی هەلی گونجاو بۆ گەشەدان بە تواناكانی كۆمەڵگە , سوود وەرگرتن لەو پێشكەوتنەی كەرووی داوە لە تەكنەلۆژیای زانیاریەكان سەرەڕای پێشەنگی لە بواری فێركردن و پەروەردەیی و ئەكادێمی و توێژینەوەیی , بەشێوەیەك والەبەشەكە بكات كە بتوانێت پڕۆگرامسازی خاوەن كارامەیی بەرز و لێهاتوو بخاتە نێو كۆمەڵگە كە توانایان هەیە بەشدار بن لە بونیاتنانی دامەزراوەجۆراوجۆرەكانی و گواستنەوەی زانیاری بۆی.پێگەیاندنى كادر و پسپۆرى تەكنیكى شارەزا كە بیرمەندێكى لێهاتوو و پەیوەندیكەرى كاریگەر , چارەسەركەرى كێشە نوێكان و فێركەرى هەمیشەیى و سەركردەی ڕەوشت بەرز بن , هەروەها پێگەیاندنى شارەزا لە بوارە جیاجیاكانى تەكنەلۆجیایی زانیاریدا لەسەر ئاستی دیبلۆمى تەكنیكى , تەیار بە شارەزایی و زانیارى سەردەم هاوشان لەگەڵ دوا پێشكەوتنەكانی زانست و تەكنەلۆجیا و لەبەر ڕۆشنایی پێویشتیەكانى بازاڕى كار بۆ ئەوەى بتوانن خزمەتى كۆمەڵگە بكەن و بەشدارى بكەن لە پەرەپێدان و پێشكەوتندا .
دیدی بەش:
بەشی تەكنەلوَجیاى زانیارى هەوڵ دەدات بوَ ئەوەى پێشەنگ بێت لە فێركردن و توێژینەوەى زانستى بوَ باشتركردن و دەوڵەمەنكردنى بوارى تەكنەلوَجیاى زانیارى لە جیهان وە كوردستان بەتایبەتى ,كە دەرچوان فێر دەكرێن لەڕووى چەندایەتى و چوَنایەتییەوە لە ئاستى پێداویستیەكانى بازاڕی كار لە كەرتى گشتى و كەرتى تایبەت . ئەم بەشە گرنگی دەدات بە بەكارهێنانی شێوازە تیۆری و پراكتیكیەكان بۆ چارەسەركردن و گواستنەوەی زانیاریەكان لەرێگەی كۆمپیوتەرەوە. وە هەوڵ دەدات بوَ دانانی بنكەیەكی زانستی لە داهێنانكاران و پسپۆڕان لە زانستی كۆمپیوتەری و پڕۆگرامسازی و ئەو بوارانەی كە پەیوەندیان هەیە بە زانست و ئەپڵیكەیشنەكانی كۆمپیوتەر , لەگەڵ هەوڵی بەردەوام بۆ ئامادەكردنی پلانەكان بۆ پەرەپێدانی ئامراز ەكانی خوێندن بەمەبەستی گەرەنتی كردنی تەواوكردنی پێوەرەكانی باشی . هەروەها رژد بوون لەسەر ئامادەكردنی دەرچووی جیاواز و ناوازە كە بتوانێت داواكاری و پێویستیەكانی بازاڕی كار پڕبكەنەوە و دوانەكەون لەو گەشەسەندنە گەورەیەی كە لە بواری تەكنەلۆژیای زانیاریەكان و گەیاندندا هەیە . هەروەها بتوانن خوێندنی باڵای خۆیان تەواو بكەن بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامەی بەکارلۆریۆس و ماجستێر و دكتۆرا لەبوارە پسپۆڕیەكان و ئەنجامدانیتوێژینەوەی زانستی ئاست بەرز.
ئامانجەکانی بەش:
بەشى تەكنەلۆجیاى زانیاریەكان هەوڵ دەدات پێشەنگ بێت لە فێركردن و توێژینەوەی زانستى و كارى هاوبەش (ئینتورنشیب) لەگەڵ هاوبەشەكاندا بۆ باشتركردنى داهاتووى تەكنەلۆجیای زانستى , كە دەرچوان فێردەكرێن لە ڕووى چەندایەتى و چۆنایەتیەوە لە ئاستى پێداویستیەكانى بازاڕى كار لە كەرتى گشتى و تایبەتدا , دەرچوانى ئەم بەشە شارەزا و لێهاتوو دەبن لە :
- دەرچوواندنی كادیری پسپۆڕ كە توانای وەڵامدانەوەی داواكاری و پێداویستیەكانی بازاڕی كاری هەبێت و هەڵگری مەعریفەی تیۆری و پراكتیكی بن و خاوەن كارامەییە سەرەكیەكان بن بۆ بەكارهێنانی كۆمپیوتەر لە هەرێمی كوردستان و عێڕاق و زانكۆكانی عێڕاق
- بەكارهێنان و پراكتیزە كردنى سەرجەم لایەنەكانى پڕۆگرامین , نێتۆركین , بەڕیوەبردنى پڕۆژەكانى ئایتى , وێب سایت , سیستەمەكانى كارپێكردن و داتابەیس .
- بەكارهێنانى تازەترین ئامڕاز و بەرنامە و زانیارى نوێكان لە بوارى تەكنەلۆجیای زانیاریدا , تواناى سەربەخۆ كاركردن و چارەسەركردنى كێشە ئاڵۆزەكان .
- هاندان و پێگەیاندنى كادیرى ئەكادیمى و زانستى پڕچەك بە لێهاتووی پراكتیكى و كاركردن بە شێوەی سەربەخۆ و بە گروپ
- ئامادەكردن و ڕاهێنانى فێرخوازان بۆ ئەوەی بتوانن بڕوانامە نێودەوڵەتیەكان بەدەست بێنن لە بوارەكانى پڕۆگرامین و داتابەیس و وێب و نێتوەڕك و سیكوریتیدا وەكو سیسكۆ و ئۆراكڵ و سێرڤەر و … هى تر
. پێدانی مەعریفەی بنەڕەتی و سەرەكی بە دەرچوانی زانستەكانی كۆمپیوتەر بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و تەواو كردنی خوێندنی باڵا , هەروەها پێدانی كارامەیی پێویست بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەی تاكە كەسی بەردەوامیان هەبێت وەیاخود لەنێو تیمێكدا كار بكەن