Back

بەشی کارگێڕی کار

زانیاری گشتی:

  • یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
  • بەشی کارگێڕی کار لە ساڵی 2011 لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دامەزراوە. بەهۆی نەبوونی ستافی ئەکادیمی گونجاو لەو ساڵەدا ژمارەیەکی کەمی خوێندکاری وەرگرت.
  • لە ئێستادا ١٣٥ خوێندکاری بەیانیان و ١١٥خوێندکاری ئێواران لە بەشەکەدا ناویان تۆمار کراوە.

ئەرک:

جەخت کردنەوە لەسەر ئاشناکردنى خوێندکار بە بوارى کارگێرى و بەرێوەبردن کە خوێندکار بە شێوەیەکى سەردەمیانە پڕاکتیزەى بکات  وگرنگی بە نوێکردنەوەی ستراتیژییەکانی خوێندن دەدرێت بەگوێرەی پێشکەوتنە هاوچەرخەکان و لەبەرچاوگرتنی داهاتووی خوێندکاران.

دیدگا:

  1. پێشکەشکردنی بڕوانامەی تەکنیکی ئەکادیمی لە کارگێڕی و بەڕێوەبردن.
  2. بەشداریکردن لە زانستی کارگێریدا وەک سەرچاوەیەکی پسپۆڕ لە کۆمەڵگا و دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان و بازاڕی کار.

 

ئامانجەکان:

  1. پێگەیاندنى کادرى ناوەندى پسپۆر لە بوارى کارگێریدا .
  2. ئامادەکردنى دەستى کار بە شێوەیەک بتوانن بەشێوەیەکى سەردەمییانە کارەکانیان ڕاپەڕێنن .
  3. دروستکردن و بەهێزکردنى هێڵى پەیوەندى لە چوارچێوەى بەرنامە و ستراتیجیەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلیمانى پشت بەست بە بنەماى خواست و خستنەروو لەگەڵ بازارى کاردا .
  4. پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان لە بواری بەڕێوەبردن.

پێکهاتەى بەشى کارگێرى کار

خوێندن (٢)دوو ساڵى ئەکادیمیە و لە (٤) وەرز پێک دێت سیستەمى خوێندن لەم بەشە (بۆڵۆنا پرۆسێس)ە.

زمانى خوێندن

زمانى کوردى ، ئینگلیزى ، عەرەبى

بڕوانامە و هەلى کار

دەرچووانى ئەم بەشە بروانامەى پسپۆرى لە کارگێرىدا وەردەگرێت و دەتوانێت ئەرکى بەرێوەبردنى پرۆسەى کارگێرى و سەرچاوە مرۆییەکان بەشێوازێکى سەردەمییانە گشتى و کەرتى تایبەت لەهەردوو بوارى خزمەتگوزارى و بە بازارکردن بەرێوە ببەن.