Back

پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان لە ساڵی 2005 دامەزراو به‌شى ژمێریارى وەک یەکێک لە یەکەم بەشەکانی پەیمانگا هەمان ساڵ دامەزراوە   لەبەر ئەوەی ساڵی یەکەم کاری نۆژەنکردنەوەی  لە بینای پەیمانگا هە بووە خۆێندکارە کانمان ساڵی یەکەم لە پەیمانگای تاکنیکی کەلار خوێندنیان تەواو کردووە.

ئامانجى به‌ش :

به‌شى ژمێریارى له‌ پەیمانگای تەکنیکی  دەربەندیخان ئامانجى هه‌وڵدانه‌ بۆ پێگه‌یاندنى فێرخوازان به‌ باشترین شیوه‌ كه‌ ده‌رچووانى بتوانن له‌ بواره‌ی ژمێریاریدا ڕۆڵی گرنگیان هه‌بێت له‌ هه‌ردوو كه‌رتى تایبه‌ت و گشتیدا هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی لێهاتووی فێرخوازان و هه‌وڵده‌ده‌ین ته‌واو كه‌رى بازاڕ بین له‌ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى كادرى ئه‌م بواره‌ . ئامانجمان پێگه‌یاندنى ده‌سته‌یه‌ك له‌ كەسانى شاره‌زاو به‌ توانا كه‌ زانیاری و باكگراوه‌ندی باشیان هه‌بێت له‌ بوارى زانستى ژمێریاریدا.

شێوازى خوێندن:

شیوازی خوێندن لە به‌شى ژمێریارى  بەشێوەی ساڵانەیە له‌ رێگه‌ى وایت بۆردو به‌كارهێنانى داتاشۆ. ئە مە جگه‌ له‌وه‌ى هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێوازى پراكتیكى خوێندكارانمان شاره‌زاى ته‌واو په‌یدا بكه‌ن له‌م بواره‌دا.

زمان و سیستەمی خوێندن:

زمانی خوێندن لە بەشەکەمان بە زمانی عەرەبی و هەندێکیش بە زمانی ئینگلیزی دەوترێتەوە سیستەمی خوێندن لە بەشەکەمان ساڵانە.

ماوەی خوێندن:

خۆێندن لە بەشەکەمان بۆ ماوەی دوو ساڵە خوێندکارانی بەشەکەمان دبلۆمی تەکنیکی لە ژمێریاری بەدەست دەهێنن.

 په‌یامی به‌ش:       

به‌شى ژمێریارى هه‌وڵده‌دات فیرخوازان پێبگه‌یه‌نیت به‌ باشترین شێوه‌ كه‌ ده‌رچووانى بتوانن له‌ بواره‌كانى ژیریاری و وردبینی رۆلی گرنگیان هه‌بیت له‌ هه‌ردوو  كه‌رتى تایبه‌ت و گشتیدا هه‌روه‌ها هه‌ول ده‌دات بۆ  به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی لێهاتوویان و گرنگیدان به‌ توانا مرۆییه‌كانیان وه‌ هه‌ولده‌ده‌ین ته‌واو كه‌رى بازار بین له‌ پركردنه‌وه‌ى پیداویستییه‌كانى كادرى ئه‌م بواره‌  وه‌ هه‌ولده‌ده‌ین بۆ ده‌ست خستنى ئه‌م ئامانجانه‌ى لاى خواره‌وه‌ 

  1.  پێگه‌یاندنی كه‌سانی پیشەیی له‌ بواری ژمێریارى 
  2.  پێگه‌یاندنى كادرى به‌ توانا كه‌ زانیارى زۆر باشیان هه‌بیت له‌ بواره‌كانى ژمیریاری و وردبینی  بۆ كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت
  3.  پێگه‌یاندن ده‌سته‌یه‌ك  كه‌ زانیارى و  بكگراوه‌ندى باشیان هه‌ێیت له‌ بوارى ژمێریاریدا
دیدی به‌ش:       

له‌م به‌شه‌ گرنگی ده‌درێت به‌ پێگه‌یاندنی كادری مامناوەند له‌ بواری ژمێریارى و په‌ره‌پێدان به‌ تواناكانیان له‌م پسپۆرییه‌دا ،هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌درێت به‌هره‌ و لێهاتوویی خوێندكاره‌كانمان زیاتر بكه‌ین به‌ پێدانی زانست و رۆشنبیری.