بەشی ڕووپێوى
ئەرک:
ئامادەکردنی ستافێکی شارەزا لە ڕووی زانستی و کردەیی لە بواری ڕووپێویدا کە توانای ڕکابەریی بازاڕی کاریان هەبێت بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکان و گرنگیدان بە نوێکردنەوەی ستراتیژییەکانی خوێندن بەگوێرەی پێشکەوتنە هاوچەرخەکان و لەبەرچاوگرتنی داهاتووی خوێندکاران.
دیدگا
- پێشکەشکردنی بڕوانامەی تەکنیکی ئەکادیمی لە بوارى ڕووپێویدا.
- بەشەکە ستافێک بۆ بازاڕی کار دابین دەکات کە ڕاهێنانیان لەسەر بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتووی ڕووپێوی کردووە، دەتوانرێت دەستی کار لەو بوارەدا دابین بکات بۆ دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان.
زانیاری گشتی:
ئامانجەکان:
- پێگەیاندنى کادرى ناوەندى پسپۆر لە بوارى ڕووپێویدا.
- ئەنجامدانی پێوانەکانی کاری مەیدانی لەسەر بنەمای ئامێری پێشکەوتووی ڕووپێوی.
- ئەنجامدانی کاری ئۆفیس بۆ ئەنجامدانی حیساباتی پێویست لە دیاریکردنی ناوچە و شوێن و قەبارە بە پشتبەستن بە وێنەی ئاسمانی و وێنەی مانگی دەستکرد.
- ئامادەکردنی نەخشەی دیجیتاڵی بۆ کۆکردنەوە و چاودێری و هەڵگرتن و پرۆسێس و نوێکردنەوە و شیکردنەوەی داتاکان و پیشاندانی هەموو زانیاری و دەرهێنانی نەخشەی بابەتیی بە بەکارهێنانی سیستەمی GIS.
پێکهاتەى بەشى کارگێرى کار
خوێندن (٢)دوو ساڵى ئەکادیمیە و لە (٤) وەرز پێک دێت سیستەمى خوێندن لەم بەشە (بۆڵۆنا پرۆسێس)ە.
زمانى خوێندن
زمانى کوردى ، ئینگلیزى.
بڕوانامە و هەلى کار
دەرچووانی بەشی ڕووپێوی دەتوانن لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت بە تایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە پرۆژەی ئەندازیارییەوە هەیە، وەک ڕووپێوکار کار بکەن بەمەبەستی دیاریکردنی خاڵەکانی تاپۆ و ڕووپێوی ڕێگاوبانەکان و حیسابکردنی قەبارەی کاری زەوی لە بڕین و پڕکردنەوە. جگە لەوەش دەرچوان دەتوانن لە بواری تۆڕی جیۆدێتیک و ڕێکخستن و چاودێریکردنی بەنداوەکان و پڕۆژە گەورەکان کاربکەن.