بەشی کارگێڕی کار بەشێکی زانستیە سەر بە پەیمانگای تەکنیکی دوکانە و دەکەوێتە شارۆچکەى دوکان سەربە پارێزگای سلێمانیە لە ڕوى جوگرافیەوە لە ڕوی کارگێڕیەوە سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیە .بەشی کارگێڕی کار بۆ یەکەم جار لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان ساڵی ٢٠٠٨ -٢٠٠٩ کرایەوە بە ناوی بەشی کارگێڕی کار و ژمارەیەکى زۆر خوێندکارى وەرگرت دوابەدوای ئەوە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاری وەرگرتوە لە خوێیندنی بەیانیان و ئێواران.
ئامانجى کردنەوەى بەش:
- پێگەیاندنی تاکێکی پڕ لە زانستی بەڕێوەبردنی تایبەت و گشتی .
- پێگەیاندنی تاکێکی بە توانا کە لەگەڵ بازاڕی کار بگونجێ.
- پێگەیاندنی تاکێکی بە توانا کە لەگەڵ کەرتی گشتیش بگونجێ.
- دروستکردنى لینکێکی گونجاو لەگەڵ داواکاریەکانی بازاڕی کار.
گرنگى بەش لە بازاردا:
گرنگی بەشى کارگێڕی کار لە بازاڕ بریتیە لەوەى کە ئەو خوێندکارانەى کە لەم بەشە دەردەچن ئەوا تواناو لێهاتوى تایبەتیان هەیە لە بوارى بەڕێوەبردنى پڕۆژەو کۆمپانیاکان بە تایبەت لە بوارى بازاڕگەرى و زیادکرنى ڕێژەى فرۆشتن . وە هەروەها توانا و لێهاتوى تایبەتیان هەیە لە بەڕێوەبردنى ڕێکخراوەکان.
گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا:
گرنگی بەشى کارگێڕی کار لە کۆمەڵگادا بریتیە لەوەى کە ئەو خوێندکارانەى کە لەم بەشە دەردەچن ئەوا تواناو لێهاتوى جیاواز و باشیان هەیە لە بەڕێوەبردنى ژیانی تاکە کەسى و خێزانی و بەڕێوەبردنى کارى ڕێکخراوەییان ، وە هەروەها بەشێوەیەکی باشتر دەتوانن ڕوبەڕوى ئەو کێشانە ببنەوە کە لە ژیانیاندا ڕوبەڕویان دەبێتەوە . وە هەروەها لە پڕۆسەى بڕیار دەرکردن دا سەرکەوتو ترن.
خوێندکار کەبڕوانامە بەدەست دەهێنێت دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ:
ئەو خوێندکارانەى کە لەم بەشە دەردەچن ئەوا دەتوان لە بوارە جیاوازەکانی کارکردن لە هەردوو کەرتى تایبەت و کەرتی گشتی دەتوانن کار بکەن بە تایبەت وەک کادرێکی ناوەندی لە ئۆفیس و فەرمانگە حکومی و ناحکومیەکان کار بکەن .
خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە:
ئەو خوێندکارانەى کە لەم بەشەدا وەر دەگیرێن ئەگەر باکگراوندێکی باشیان هەبێت لە بوارى خوێندنەوەى بابەتە کارگێڕی و ئابورى یەکان و بابەتەکانی تایبەتمەندن بە پەرەپێدانی توانامرۆییەکان ئەوا دەتوانن سەرکەوتوو تر بن بەبەراورد بەو خوێندکارانەى کە ئەو باکگراوندەیان نیە .