دەربارەی پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ
ناوەندێکی زانستی و ڕۆشنبیرییە لە شارۆچکەی چەمچەماڵ و سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە و لە ساڵی 2000 لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە دامەزراوە و سەر بە دەستەی پەروەردەی تەکنیکی سلێمانی بووە. دوای دوو ساڵ بەشی سیستەمی کۆمپیوتەر کرایەوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ کارگێڕی دەوامی ئێواران کرایەوە و لە ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠ بەشی کارگێڕی دەوامی بەیانیان بەڕووی خوێندکاراندا کرایەوە.دەرچووانی پەیمانگا دوای تەواوکردنی دوو قۆناغی خوێندن و ڕاهێنانی هاوینە بە سەرکەوتوویی بڕوانامەی تەکنیکی لە بواری شارەزایی خۆیان وەردەگرن.
دیدگا
ئامانجی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ ڕاهێنانە بە کادیرانی ناوەند لە بوارە جیاجیاکان بەمەبەستی خزمەتکردنی فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەرتی تایبەت .
ئەرک
پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ لە هەوڵی دروستکردنی کادری مامناوەند و هێزی کاردایە کە پەیوەندییان بە زانستی نوێ و پێشکەوتووەوە هەبێت لە زانستی پەرستاری و بەڕێوەبردن و تەکنەلۆژیای زانیاری و دامەزراوە کارەباییەکان و ژمێریاری. دەرچووانی پەیمانگا لە کەرتی گشتی و تایبەت لە کۆمەڵگادا خزمەت دەکەن. بەگشتی پەیمانگا هەوڵدەدات کادری باشتر لەبواری شارەزایی خۆیاندا پێشکەشی هاوڵاتیانی هەرێم بکات و بەشداری لە توێژینەوە پەیوەندیدارەکان بکات لەبوارەکەیدا بۆ تێگەیشتن لە کێشە جیاوازەکانی وڵات
مێژوو
سەرەتا لە دوو بەشی پەرستاری و دامەزراوە کارەباییەکان دامەزراوە. دواتر پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ سێ بەشی بۆ خوێندکاران کردەوە ئەوانیش بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری، بەشی کارگێڕی کار و بەشی ژمێریاری بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکاران.
پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ لە ئێستادا ئەم بەشانەی هەیە
- پەرستاری
- تەکنیکی کارەبا
- تەکنەلۆژیای زانیاری.
- کارگێڕی کار
- ژمێریاری
پەیامی ڕاگر

پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ وەک یەکەمین دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە قەزای چەمچەماڵ ، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بەردەوام ڕۆڵێکی کاریگەر بووە لە بەرەوپێشبردنی ڕەوتی زانست و زانیاری لە ناوچەکەدا، هەزاران تەکنیکار لە پسپۆڕییە جیاوازەکان پێشکەشی بازاڕی کاریان کردووە
ئێمە بە ئەرکی خۆمان دەزانین؛ پەرەپێدانی کار و سیاسەتەکانی ڕابردوو و چارەسەرکردنی کێشەکان. ئەرکی ئێمەیە؛ لە ژێر ڕۆشنایی سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، بۆ ڕەخساندنی زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ کچان و کوڕانی وڵاتەکەمان. مەبەستمانە لەپێناو پەرەپێدانی دەڤەرە خۆشەویستەکەمان و خزمەتکردنی هاوڵاتیان، با پەیمانگای تەکنیکی بکەینە ناوەندێکی گرنگ بۆ بڕیاردانی کارگێڕی لەناو پەیمانگاکەماندا.
مەبەستمانە؛ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمەکەمان بەشداربن لە بڕیاردانی زانستی و کارگێڕی و ڕۆشنبیری لە هەرێمەکەماندا.
مەبەستمانە؛ لە ڕێگەی مامۆستایان و خوێندکارەکانمانەوە قسە و تێزی تایبەت بە خۆمان هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری هەمەلایەنە لە دەڤەرە خۆشەویستەکەمان.
تێڕوانینی ئێمە ئەوەیە؛ بۆ بەرزکردنەوەی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بۆ بەرزترین ئاستی خوێندنی زانکۆیی لە کوردستان.
برا و دڵسۆز و خزمەتکاری هەرێمەکەت.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. فەرمان زاهیر
راگڕی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ
dean.cti@spu.edu.iq
پەیوەندی
ناونیشان: چەمچەماڵ , شەقامی چەمچەماڵ, شەقامى سەرکى سلێمانی کەرکوک , هەرێمی کوردستان, عێراق
ئیمەیل:cti-info@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون: 07708624837
CTI- Facebook