توێژینه‌وه‌یه‌كى مه‌یدانى له‌سه‌ر ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرێت
له كۆنفرانسی زانستى هاوبه‌شى نێوان زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیی و زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى، د. یه‌حیا عومه‌ر رێشاوى مامۆستاى به‌شى میدیا لە کۆلێجى تەکنیکى کارگێڕى زانكۆىپۆلیتهكنیكى سلێمانى توێژینه‌وه‌یه‌كى له‌ژێر ناونیشانى ( رێگاكان و شێوازه‌كانى به‌ركه‌وتنى ده‌سته‌بژێرى سیاسی له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كانى میدیا ) دا له‌سه‌ر ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان پێشكه‌ش كرد.
توێژه‌ر به‌هۆى ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ى له نێوان كایه‌ى میدیایی و كایه‌ى سیاسی‌دا هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كان كۆنتاكت و به‌ركه‌وتنی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ئامرازه میدیاییه‌كاندا هه‌یه هه‌ر بۆیه ئه‌م بابه‌ته‌ى بۆ توێژینه‌وه‌كه‌ى هه‌ڵبژاردووه، هه‌روه‌ها توێژه‌ر ویستویه‌تى له رێگه‌ى ئه‌م توێژینه‌وه شێوازه‌كانی به‌ركه‌وتن و مامه‌ڵه‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئامڕازه‌كانى میدیا بخاته‌ڕوو.
توێژینه‌وه‌كه له سێ باس پێكهاتبوو، باسى یه‌كه‌م: چوارچێوه‌ى میتۆد كه تیایدا گرفتى توێژینه‌وه و ئامانج و بایه‌خ و میتۆدى زانستى و پرسیاره‌كانى توێژینه‌وه‌كه خرابوونه‌ڕوو، له باسى دووه‌مدا به‌ركه‌وتنى ده‌سته‌بژێرى سیاسی له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كانى میدیادا كه تیایدا باس له‌په‌یوه‌ندى نێوان میدیا و سیاسه‌ت و شێوازه‌كانى به‌ركه‌وتن و سروشتى به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كانى میدیادا خرابوونه‌ڕوو، باسی سێیه‌میش: لایه‌نى مه‌یدانى و پراكتیكى له‌خۆگرتووه كه توێژه‌ر له رێگه‌ى فۆرمى راپرسییه‌وه 26 پرسیارى ئاڕاسته‌ى سامپلى توێژینه‌وه‌كه‌ى كردبوو كه له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان پێكهاتبوون
به‌و شێوه‌ش گه‌یشتبووه چه‌ند ده‌ره‌نجامێك، كه ئه‌ندامانی سامپلهكه به پله‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م ئامرازه‌كانى ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێت له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدا داده‌نێن بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانیار و ئاگاداربوون له كێشه‌كان، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ى ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌شدار نین له هیچ رۆژنامه‌یه‌كدا و خۆیان ئه‌كاونت و په‌یجه‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ بایه‌خ و گرنگى بوارى سۆشیال میدیا له‌لاى په‌رله‌مانتارانه‌وه ، رێژه‌یه‌كى زۆر له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێیانوایه ئه‌وه‌ى له میدیادا بڵاوده‌بێته‌وه ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێكى باش بۆ گفتوگۆكانی نێو په‌رله‌مان.