ئەم بەشە لە پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى بۆ یەکەم جار کرایەوە لە ساڵى خوێندنى ٢٠٠٧ -٢٠٠٨بە ناوى بەشى وێنەى ئەندازەیى. ماوەى خوێندن تێیدا دوو ساڵ بوو وەکو هەموو بەشە زانستیەکانى ناو پەیمانگا تەکنیکیەکان ئەمە جگە لە مەشقى پراکتیکى بۆ ماوەى دوو مانگ لە فەرمانگا حکومییەکان یان لە پرۆژەکانى کەرتى تایبەت. لە کۆتایى خوێندندا خوێندکار بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى وەردەگرێت. پاشان بەشەکە گۆردرا بۆ بەشى تەکنیکى تەلارسازى لە ساڵى خوێندنى ٢٠١٧-٢٠١٨ دا.
ئەرکی دەرچوانی ئەم بەشە:
دەرچوانى بەشە نۆێ کە واتە تەکنیکى تەلارسازى پاش دەرچوون دەبنە هاوکارى ئەندازیارانى تەلارسازى لە فەرمانگاو نوسینگە ئەندازیاریە تەلارسازییەکانى کەرتى تایبەت ئەمە جگە لەوەى کە دەتوانن وەکو کادرى تەکنیکى چاودێرى جێ بە جێ کردنى پرۆژە شارستانیەکان لە هەردوو کەرتى گشتى وتایبەت بکەن.
نازناو دەتوانرێت بدرێت بە دەرچوانی ئەم بەشە:
خوێندکار پاش دوو ساڵ خۆیندن بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى لە بوارى تەکنیکى تەلارسازییدا وەردەگرێت بە ناونیشانى تەکنیکارى تەلارساز – تقني معمارى.