Back

بەشی ڕووپێوی ساڵی 1992 دامەزراوە، ئامانجیش لە کردنەوەی ئەم بەشە لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی ئامادەکردنی کادری مامناوەندی لە بواری ڕووپێوی پرۆژە ئەندازیاریەکان ویاریدەدەری ئەندازیاری شارستانی بێت لەو پرۆژانەدا. دەرچووانی ئەم بەشە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ڕووپێوی پڕۆژە ئەندازیارییەکانی وەک بیناسازی، کشتوکاڵ، ڕێگاوبان وهتد، سنووری زەوی وڕووپێوی زەوی، هەروەها شارەزایی لە ڕووپێوی ئاسمانیدا.

دیدگا:

مەبەست لە دامەزراندنی ئەم بەشە دروستکردنی ستافی تایبەتمەند بوو لە بواری(ڕووپێوی) بۆ ئەوەی توانای کارکردنی هەبێت لە پڕۆژەکانی ئەندازیاری لە بەشە حکومییەکان وکۆمپانیا ناحکومییەکان، وەک پڕۆژەی بیناسازی، ڕێگاوبان، کشتوکاڵ، کارەبا … هتد.

گرنگی بەشەکە لە بازاڕدا:

دەرچووانی ئەم بەشە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئەندازیاری بە شێوەیەکی زانستی وسەردەمیانە.

گرنگی ئەو بەشە لە کۆمەڵگادا:

نەبوونی ستافی تایبەتمەند لە بواری ڕووپێوی لە پرۆژە ئەندازیارییەکاندا دەبێتە هۆی دروستبوونی هەڵە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەدا، ونەتوانینی جێبەجێکردنیان بە وردی.

ئەرک:

دەرچووی ئەم بەشە توانای کارکردنی هەیە لە بواری ڕووپێوی لە پرۆژەی ئەندازیاری جۆراوجۆر بە بەکارهێنانی ئامێری سەردەمیانە وەک (وێستگەی تۆتال، تیۆدۆلایت).

وەوەک یاریدەدەری ئەندازیاری شارستانی کار دەکات. هەروەها ئەزموونی هەیە لە حیسابکردنی بڕی کەرەستەی بیناسازی لە پڕۆژەکانی ئەندازیاریدا.

 نازناو دەتوانرێت بدرێت بە دەرچوانی ئەم بەشە:

ڕووپێوی