Back

ئەم بەشە لە ساڵی 2003-2004 بە ناوی (بەشی مامانی) دامەزراوە، کە سەرەتا سەر بە بەشی پەرستاری بووە. ساڵی 2008 بوو بە بەشێکی سەربەخۆ بە ناوی بەشی ژنان ومنداڵبوون دەرچووانی ئەم بەشە زانیاری دەربارەی پەرستاری (هەناسەدان، نەشتەرگەری ئافرەتان، منداڵبوون، چاودێری وپشکنینی دایکانی دووگیان) وەردەگرن، هەروەها بۆ وەرگرتنی ئەو زانیاریانە وبەهێزکردنی وانە پراکتیکییەکان لە نەخۆشخانەکان دەوترێتەوە وڕاهێنانی پزیشکی پێویستە. لە ساڵی 2008-2009 لە بەشی پەرستاری گشتی جیابووەوە وبووە بەبەشێکی سەربەخۆ بە ناوی (بەشی ژنان ومنداڵبوون).

ئەرک و ئامانجی بەش:

ئامانجی سەرەکی پرۆگرامی پەرستاری ئافرەتان ومنداڵبوون ئامادەکردنی پەرستاری لێهاتووە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییە سەرەتاییەکان

(ژن ومنداڵی تازە لەدایکبوو وخێزانەکانیان).

گرنگی ام بەشە لە کۆمەڵگە:

1- ئاشناکردنی کۆمەڵگە بە گرنگی پەرستاری ژنان ومنداڵبوون لە ژیانی ڕۆژانەی خێزاندا.

2. داهێنان ونوێکردنەوەی خزمەتگوزاری پەرستاری ومنداڵبوون بۆ ئافرەتان بەپێی پێویستی کۆمەڵگە.

دیدگا:

-ڕاهێنانی کادیری لێهاتوو (ژنان ومنداڵبوون) بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئافرەتان ومنداڵبوون بۆ -دایکان لە کاتی دووگیانی ومنداڵبوون ودوای منداڵبوون.

-ڕاهێنانی کادیری لێهاتوو بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری تەندروستی بۆ ژنان لە هەرزەکارییەوە تا تەمەنی پیری.

  لە کاتی تەواوکردنی خوێندندا دەتوانیت چ کارێک وەربگریت؟

-خزمەتگوزاری پەرستاری بۆ دایکان وکۆرپە لە نەخۆشخانە ونۆرینگە وسەنتەرەکان.

 خوێندکار کاتێک دەردەچێت چ ناونیشانێک وەردەگرێت؟

  پەرستارێکی لێهاتوو

پەیوەندی