Back

بەشی شیکاری نەخۆشییەکان یەکێکە لە بەشەکانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەم بەشە لە ساڵی   ٢٠٠٠-٢٠٠١ دامەزراوە 

ئامانجی ئە م بەشە پێگەیاندنی کادێری مامناوەندی لە بواری شیکاری نەخۆشییەکان بۆ کارکردن لە تاقیگەکانی بنکە تەندروستیەکان ونەخۆشخانەکان.

ئەو کارانەی دەرچووی بەش ئەنجامی دەدات دوای پەیمانگا کە وەک یاریدەدەری تاقیگە کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە تاقیگە تەندروستیەکان بۆ پشکنینی بەکتریۆلۆجی وپشکنینی خۆێن وپشکنینی کیمیاوی وسیرۆلۆجی کە زانیاری تەواویان وەرگرتووە لە پرۆگرامی دوو ساڵی خوێندنیاندا لەم بوارانەدا

  1. زانستی خوێن
  2. زانستی وردە زیندەوەرانی پزیشکی
  3. زانستی مشەخۆرەکان
  4. کیمیای کلینیکی
  5. زانستی سیرۆلۆجی وبەرگری
  6. مایکرۆتەکنیک
  7. شانەزانی وتوێکاری
  8. تەکنیکی تاقیگەیی
  9. ئامێرە تاقیگەییەکان
  10. بنەماکانی پەرستاری
  11. ڕەفتاری پیشەیی

خوێندکار دوای دوو ساڵی خوێندنی بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی لە شیکاری نەخۆشییەکان وەردەگرێت بە ناونیشانی.

یاریدەدەری تاقیگە کە پاش بە دەستهێنانی بڕوانامەکانیان كار دەکەن لە نەخۆشخانەو وبنکە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی (بەشی تاقیگەکان) هەروەها لە زانکۆو پەیمانگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا وسەنتەری توێژینەوەکانیش.