پەرستاری
ئەم بەشە سەر بە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانیە،خوێندن لەم بەشە دوو ساڵە.
کورتەیەکی مێژوویی لەسەر بەش
ئەم بەشە لە ساڵی (١٩٨٩-١٩٩٠)دامەزراوە ،بۆ پێگەیاندی کادیری مام ناوەندی شارەزا لە بواری پەرستاریدا وەهەتا
ئێستا ژمارەیەکی زۆر دەرچووی پێگەیاندووە بۆ کارکردن لە نەخۆشخانەکاندا وەک یاریدەدەری پزیشک بۆ چارەسەر کردن و چاودێری و رێنمایی کردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا.
ئامانجی کردنەوەی بەش
بۆ پیگە یاندنی کادیری مام ناوەندی شارەزا لە بواری پەرستاریدا(لەبواری نەخۆشییەکانی هەناوی و دەروونی و منداڵان و منداڵبوون ،نەشتەرگەری،ڕێگاکان و شێوازەکانی دەرمان پێدان بە نەخۆش وە هەڵسوکەوتی تەندروست لەگەڵ نەخۆشەکاندا).
گرنگی بەش لە بازاردا دەتوانن لە هەموو نەخۆشخانەکاندا کاربکەن وە هەروەها لە نەخۆشخانە حوکمی و تایبەیتەکاندا
گرنگی بەش لە ناو کۆمەڵگەدا
پەرستار رێز و نرخی تایبەتی هەیە لە هەموو نەخۆشخانەکاندا چونکە شەونوخنی دەکات بۆ چارەسەر کردنی و چاودێری کردنی و رینمای کردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا.
خوێندکار کە دەردەچێت لەم بەشە دەتوانێت چ کارێک بگریتە ئەستۆ
کاری پەرستاری ،یارمەتی پزیشک دەدات لە چارەسەر کردن و چاودیری کردنی نەخۆش ،وە لیپرسراویتی بەشەجیاوازاکانی نەخۆش خانە.
پەیوەندی
ناونیشان: عێراق,هەرێم کوردستان,سلێمانی/بەختیاری
ئیمەیل: stmi.nursing@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون: 3180121(053)
STI- Facebook