Back

ئەم بەشە لە ساڵی 1998 بە بڕیاری ئەنجومەنی خوێندنی باڵای ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە بۆ ڕاهێنانی کادیرانی مامناوەند لە بواری تیشک، کە وێنەگرتن وچۆنیەتی بەکارهێنان وپاراستنی ئامێرەکانی تیشک لەخۆدەگرێت.

دیدگا:

خوێندکارانی ئەم بەشە لە نەخۆشخانەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی تیۆری وپراکتیک دەخوێنن وبە ڕاهێنان و وانەوتنەوە هاوکاریان دەکرێن تا شارەزا بن لە بواری کارکردن لەسەر ئامێرەکانی تیشکی ئاسای و گرتنی وێنەی تیشکی ڕەنگاوڕەنگو ئەوپشکنینانەی کە بە دەرمان دەکرێن هەروەها (M.R.I) و(C.T.Scan) و (مامۆگرافی) وئامێرەکانی پێوانی چڕی ئێسک.

ئەرک:

دەرچووانی ئەم بەشە وەک وێنەگری تیشک لە یەکەکان ونەخۆشخانەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێن.