بەشی تەکنیکی بێهۆشکاری
پێشەکى:
بێهۆشکردن یەکێکە لەو شارەزاییە پزیشکیانەی کە لەلایەن ستافی پسپۆڕی تایبەتی بوارەکەوە بۆ نەخۆشەکان دابین دەکرێت لە نەخۆشخانەی حکومی و تایبەتیەکان، بە تایبەت لە بەشی نەشتەرگەر و چاودێرى وورد.
سروشتی کارکردن لە بوارەکەدا بریتییە لە ئەنجامدانی هەندێک پراکتیک و خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ نەخۆشەکە پێش ئەنجامدانى نەشتەرگەریەکە بەمەبەستى ئامادەکردنى نەخۆشەکە بۆ نەشتەرگەرى هەروەها چاودێریکردنى نەخۆش لەکات و دوای نەشتەرگەری کە یەکێکە لە پێویستیە سەرەکیەکان کە پرۆسەی نەشتەرگەری ئاسان و سەرکەوتوو دەکات.
دیدگا
- پێگەیاندنی کادیری ئەکادیمی و تەکنیکی لە بواری تەندروستی بێهۆشکاری.
- دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی تەندروستی باشتر بۆ هاوڵاتیانی هەرێم.
- بەشداریکردن لە توێژینەوەی زانستی بە مەبەستی پەرەپێدانی خزمەتگوزاری فریاگوزاری بۆ نەخۆشەکان لە کاتی پێویستدا.
ئەرک
بەشی بێهۆشکردن یەکەم بەشی بەشە گشتییەکانە کە خوێندکاران لە بواری بێهۆشکردندا پەروەردە دەکرێن بە بڕوانامەی بەکالۆریۆس، ئەم بەشە دەتوانێت ستافی ئەکادیمی بەرهەم بهێنێت، ئەوان دەتوانن لە ژێر ڕێنمایی زانستی کار بکەن بۆ دابینکردنی چاودێری تەندروستی کوالیتی بەرز و سەلامەت بۆ سەرجەم چارەخوازانی کۆمەڵگای هەرێمی کوردستان.
ئامانجەکان:
لە کۆتایی خوێندنەکەدا خوێندکاران دەتوانن:
- تێبگەن لە هەموو لایەنە زانستی و ئەکادیمییەکان کە تایبەتمەندن لەم بوارەدا.
- زانیاری تەواویان هەبێت لە بوارەکانی زانستی پزیشکی و تەکنیکەکانی بێهۆشکردن و ڕێکارەکانی پەرستاری پەیوەندیدار.
- کۆکردنەوەی بابەتەکانی تیۆری بۆ چاودێری پراکتیکی بۆ خزمەتکردنی نەخۆشەکان.
- کارکردن لە ژێر پەستان و فشاری نەخۆشدا.
- ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لێهاتوو لەم بوارەدا.
- بەشداریکردن لە وۆرک شۆپ و سیمینارەکان لەسەر چارەسەرکردن و دۆزینەوەی ڕێگەی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەندروستییەکان لەلایەنی ئەکادیمی و زانستییەوە.
ئەرکی فێرخواز بریتییە لە:
- کارى پەرستاری وەک (دانانی کانولا، دەرزی بڕبڕەی پشت، کاسێتەری میز، دەرزی و ئینفیوژنی ناو بۆریەکانى خوێن و پێدانى گاز و دەرمانە بێهۆشکارەکان و هتد………..).
- چاودێریکردنی ئامێرە پزیشکی و بێهۆشکەرەکان.
- چاودێریکردنی نەخۆشەکان لە کاتی نەشتەرگەریدا وەک (هەناسەدان، لێدانی دڵ، پەستانی خوێن و هتد …………..)
- چاودێری نەخۆشەکان تا بەهۆشهاتنەوەیان دواى نەشتەرگەرى.
- چاودێری کردن و چارەسەرکردنى نەخۆش لە یەکى چاودێرى وورد.
پسپۆڕیەکانی ئەم بەشە:
- خوێندن لەم بەشەدا چوار ساڵە، کە وانەکانی بەشێوازی تیۆری و پراکتیکی دەخوێندرێت.
- خوێندکار بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست دەهێنێت و وەک تەکنیکاری بێهۆشکردن دادەمەزرێت.
- دەرچووانی بەشی بێهۆشکاری لە پەیمانگا تەکنیکیەکان و خوێندکارانی پۆلی دوانزەی زانستی دەتوانن بچنە ناو ئەم بەشە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.
- دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن لە سەرجەم کەرتی تەندروستی حکومی و تایبەتدا کار بکەن.
- دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە پسپۆڕییەکەیاندا تەواو بکەن.
- ئەو خوێندکارەی لە قۆناغی یەکەمدا یەکەم دەبێت لەسەر ئاستی بەش دەتوانێت لە کۆلێژی دەرمانسازی وەربگیرێت.