دەربارەی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی
کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی یەکێکە لە کۆلێجە گرنگ و سەرەکیەکانی ناو کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوار چرا کە سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیە. ئەم كولێجە كولێجێكى تەنروستیە تیێدەكۆشێت بۆ دابینكردنى تەندروستیەكى باشتر بۆ تاكى كۆمەڵگا. کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی یەکێکە لە کۆلێجە تةندروستيە گەورەكان لەشارەکەدا بۆ دروست كردن و دابين كردنى كاديرى تەندروستى شارەزا بۆ خزمەتكردنى هاوڵاتيان لە بوارى تەندروستيدا.
تێڕوانين
ئامانجی ئەم کۆلێجە بریتیە لە دابیت کردنی تەندروستیەکی باشتر بۆ یەک بە یەکی هاوڵأتیان بێ جیاوزاری لەگەڵ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پێویست و چاودێری کردنی ڕەوشی تەندروستیان لە نەخۆشخانەو بنکە تەندروستیەکاندا لە ڕێگەی شیکارکردن و دەست نیشان کردنی جۆری نەخۆشیەکەیان.
ئامانجێکی تری ئەم کۆلێجە بریتیە لە هۆشیکار کردنەوەی کۆمەڵگا بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیە درێژ خایەنەکان و نەخۆشیە گواستراوەکان وە ناساندنیان لە دەرئەنجامەکانیان بە ئامانجی تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک .
پەیام
پەیامى کۆلێجەکەمان بریتیە لە پێگەیاندنی کادری شارەزا لە بوارە جیاجیاکانی تەندروستیدا وەک شیکاری نەخۆشیەکان و پەرستاری و تەکنیکی بێهۆشکاری بۆ گەیاندنی خزمەت بە هاوڵاتیان. وە پەیامێكى ترى كولێج بریتیە لە دیارى كردن و بەدواداچوون و چارەسەركردنى كێشە تەندروستیەکان لە وڵاتەکەماندا لە ڕیگەی توێژینەوەی زانستیەوە.
مێژووی کۆڵێجەکە
ئەم کۆلێجە سەرەتا وەک بەشێکی سەربەخۆی سەر بە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناوی بەشی )تەندروستی کۆمەڵ) کرایەوە، پاشان لە ساڵی(2014) بوو بە کۆلێجکی سەربەخۆ بەناوی (کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی) کە بەشەکانی پێکهاتبوون لە بەشی تەندروستی کۆمەڵ، بەشی شیکاری نەخۆشییەکان، وە لە پاش فراوان بوون و پەرە پێدان بە ئاستی زانستی و زۆر بوونی تاقیگەو باوەڕبوون بە توانا زانستیەکانی لە ڕووی تیۆری و ناوی خۆی گۆڕی بە کۆلێجی تەکنیکی پراکتیکتیەوە و لە ڕیگەی بەرێزان لە مامۆستایانی دەستەی وانەبێژو تەندروستی.
لە ئێستا بەشەکانی پێک هاتوون لە:
١- پەرستاری
٢- شیکاری نەخۆششیەکان
٣- تەکنیکی بێهۆشکاری
پەیامی ڕاگر

خوێندکارە نوێیە خۆشەویستەکان، شانازی دەکەم کە بەخێرهاتنتان بکەم بۆ ساڵی نوێی خوێندن، ساڵێک کە بەڵێن دەدات جیاواز بێت لە ساڵانی ڕابردوو. هەرچەندە ئێمە ساڵانی سەختمان بە هۆی پەتا و قەیرانە ئابوورییەکانەوە ئەزموون کرد و تێپەڕاند، بەڵام ئێستا بەکۆمەڵ دەست بە خوێندنی ساڵی نوێ دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان بە شێوەیەکی زۆرجیاوازتر و چالاکتر لە ڕووی تیۆری و پراکتیکی ودروستکردنی ژینگەیەکی دۆستانە لە نێوان خوێندکار- خوێندکار و ستاف – خوێندکاردا .
وەک دەزانین کۆلێژەکەمان یەکێکە لە کۆلێژە ئاستبەرزەکانی هەرێمی کوردستان و خوێندکاری درەوشاوەی پلە بەرز و بەنزیکەیی بەرزترین کۆنمرەی وەردەگرێت. بۆیە ئەرکی ئێمەیە باشترین ژینگەی خوێندن بڕەخسێنین بۆ خوێندکاران لە بواری تەندروستی و زانستی پزیشکی لە هەر سێ بەشی شیکاری نەخۆشیەکان، پەرستاری، و بێهۆشکاری. جێگای خۆشحاڵیمانە کە هەمووتان پەروەردە بکەین بە زانست و تەکنەلۆژیای نوێ تا ئەو کاتەی بتوانن خزمەت بە کۆمەڵگاکەمان بکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا تەندروستییەکی باشتر بۆهەموان دەستەبەربکەن.
لە کۆتاییدا هیوای داهاتوویەکی باش و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. یونس صابر عبدالله
راگڕی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی
dean.chmt@spu.edu.iq
پەیوەندی
ناونیشان: هەرێمی کوردستان، پارێزگای سلێمانی، چوارچرا، کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان.
ئیمەیل: chmt-info@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون: 07701950788 / 0533310206
TCA-Facebook