ئەم بەشە سەر بە کۆلێژی تەکنیکی زانستە پراکتکیەکانی هەڵەبجەی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە، لە ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ دامەزراوە،
سیستەمی وەرگرتن:
سیستەمی زانکۆلاین + سیستەمی پارالێڵ
بابەتەکان بە شێوەیەکی تیۆری و پراکتیکی لەسەر سیستەمی بۆلۆنیا دەخوێندرێن و لە هەشت سیمیستەر پێکدێن، کە لە هەر سیمیستەرێکدا ٣٠ کرێدت و کۆی گشتی ٢٤٠ کرێدت پێویستە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس. ئەم سیستەمە جیاوازە لە سیستمی ساڵانە، کە سیستەمی بۆلۆنیا چەندین چالاکیی خوێندکار لەخۆدەگرێت، لەوانە کویزەکانی هەفتانە، ڕاپۆرتی تاکەکەسی، ڕاپۆرتی گروپی، ئەرکی ماڵەوە، ڕاپۆرتی تاقیگەیی، چالاکییەکانی ڕۆژانە، ئامادەبوون، تاقیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکی، و سیمینار.
پهیامی بهش:
نامەی زانستی ئەم بەشە بریتیە لە پێگەیاندنی کادری زانستی خاوەن ئاستی زانستی و ئەخلاقی بەرز و ورد لەکارەکانیاندا، کە سودبەخش بێت بۆ کۆمەڵگا. ئەمەش لە ڕێگای ئەنجامدانی پەروەردەی زانستی و ویژدانی خوێندکاران و ڕاهێنانیان لەسەر نوێکردنەوەی زانیاریەکانیان بە شێوەیەکی گونجاو کە لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا گونجا بێت. بەش بە بنەمایەکی بەهێز پێوەری بەر پرسیارانە دادەنێت بۆ هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی خوێندکاران و مامۆستایان. پێگەياندنی كادر و پسپۆڕی تەكنيكي شارەزا لە بواری کشتوکاڵ و کارگێڕی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان لەسەر ئاستی بەكالۆريۆس و خويێندنی باڵا، بە لەبەر چاوگرتنی پێداویستیەکانی بازاڕ لە کوردستان و هەلی کاری زیاتر بۆ دەرچوانی ئەم بەشە.
دیدی بهش:
دیدگای بەشی کارگێڕی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان ئەوەیە کە بەش كاردەكات بۆ ئەوەی خوێندنی تەكنيكی و پيشەیی لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتیەوە لە ئاستی پێداویستیەکانی بازاڕی کاردا بێت چ لە کەرتی گشتی و تایبەتیدا.
ئامانجهکان:
ئامانجی بەش یەک دەگرێتەوە لەگەڵ ئامانجەکانی زانکۆدا لە ڕیگەی پێگەیاندنی دەرچوانێک لە خوێندنی تەکنیکی ئاست بەرزدا.
لە گرنگترین ئامانجەکانی بەش:
- ئامادەکردنی کادری شارەزا لە بواری کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکشتوکاڵیەکاندا.
- بەجێگەیاندنی توێژینەوەی زانستی و هاوبەشی پێکردنی لە پێشخستنی بواری کشتوکاڵی.
- بەستنەوەی بەش بە کۆمەڵگەوە لە ڕێگای پێشکەشکردنی ڕێنمایی و ڕاوێژکاری زانستی و هونەری لە بوارەکەدا.
- بەردەوامیدان بە ڕاهێنان و نوێ کردنەوە بە ئامانجی بەر ئاست و توانای هەڵگرانی بڕوانامەی ئەم بەشە و فەرمانبەرانی پەیوەست بە بواری کارگێڕی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان.
- ئامادەکردن و بەستنی کۆنگرە و سیمینار و چالاکی زانستی هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
- پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ دەستە و دامەزراوەکانی کەرتی گشتی و تایبەتی و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە بوارەکە.