زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى سهكهوتنێكى دیكه له ریزبه‌ندى زانكۆكانى جیهان به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیزبه‌ندی نوێی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق راگه‌یه‌ندرا و خۆشبه‌ختانه زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى سه‌ركه‌وتنێكى دیكه‌ى له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانى هه‌رێمی كوردستان و عێراق تۆمار كرد.
ماڵپه‌ڕی ویبۆمیتریكس ( webometrics ) كه ساڵانه دووجار ریزبه‌ندی نوێی زانكۆكانی جیهانی بڵاوده‌كاته‌وه، رۆژى 29/7/2016 ریزبه‌ندێكی نوێی زانكۆكانی جیهانی بۆ مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ راگه‌یاند كه تێیدا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشكه‌وتنێكى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه و چه‌ند پله‌یه‌ك چۆته پێشه‌وه‌ى زانكۆكانى دیكه، به‌شێوه‌یه‌ك له كۆی 28 زانكۆی حكومی و ئه‌هلی 8 هه‌مین زانكۆى له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان گرتووه و هه‌روه‌ها له كۆی 69 زانكۆش 25 هه‌مین زانكۆیه له‌سه‌ر ئاستی عێراق، له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى جیهانیش له پله‌ى 15261 دێت.
به به‌راورد به دوو ساڵی رابردوو زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه هەروەک لە خشتەکەدا دیارە کە :
مانگی 2ی ساڵى 2015 ریزبه‌ندى زانكۆ له پله‌ى 19 هه‌مین بووه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و له پله‌ى 53 هه‌مین بووه له‌سه‌ر عیراق، پاشان له مانگی 7ى هه‌مان ساڵ زانكۆ هاتووه‌ته پله‌ى 17 هه‌مین له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و پله‌ى 49 هه‌مین له‌سه‌ر ئاستی عێراق هه‌روه‌ها له مانگی 2ی ساڵى 2016 زانكۆ بۆ پله‌ى 13 هه‌مین له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم پێشكه‌وتووه و پله‌ى 40 هه‌مین له‌سه‌ر ئاستی عێراق گرتووه، له‌م ریزبه‌نده نوێیه‌شدا 8 هه‌مین زانكۆیه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها 25 هه‌مین زانكۆیه له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌و هه‌وڵ و ماندوبوونه‌ى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى دێت كه له رووی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه و به‌شداریكردن له توێژینه‌وه جیهانییه‌كاندا و بەهێزکردنى پەیوەندییە زانستى و ئەکادیمییەکانى لە گەل زانکۆکانى جیهانى ئەنجامى داوە وە هەروەها له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشخستن و گۆڕانكارییه نوێیه‌ی له زانكۆكه‌دا كردوویه‌تی به دروستكردنی په‌یج و پرۆفایلی تایبه‌تی بۆ گشت مامۆستایانی زانكۆ، بۆیه زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى هه‌وڵده‌دات پێشه‌نگى ریزبه‌ندى زانكۆكانى جیهان بگرێت له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عیراق.
له خواره‌وه رانكى زانكۆكانى كوردستان و عێراق بەگشتى لەسەر ئاستى جیهان ده‌بینن: