به‌شی ته‌كنیكی كارگێڕى كار هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ره‌و پێش بردن و خزمه‌ت كردنى كۆمه‌ڵگا له ڕێگه‌ى پێشكه‌ش كردنى پرۆگرامی خوێندن و په‌روه‌رده بۆ بروانامه‌ى (به‌كالوریوس ،دبلۆمی باڵا ماسته‌ر و دكتۆرا )وه هه‌روه‌ها نزیك بوونه‌وه وكاركردن له‌گه‌ڵ زانكۆ جیهانیه پێشكه‌وتووه‌كان وتێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ بازاڕى كار وڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى.
به‌شه‌كه‌مان خاوه‌نى ( 23) مامۆستایه له هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى ، دكتۆرا كه ژماره‌یان ( 4)دكتۆره ، وه ژماره‌ى هه‌ڵگرانى ماسته‌ر (19 ) مامۆستایه .كه‌به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه پۆلین بوون بۆ نازناو و خویندنیان له ئێستادا : له نازناوى ( پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر 5 مامۆستان، 2 هه‌ڵگرى بروانامه‌ى دكتوران 3 هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر )
،( 10 مامۆستا 2هه‌ڵگرى دكتۆران 8 هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌رن )، 3 مامۆستاى یاریده‌ده‌ر له هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر ).
( 5خویندكارى دكتورا له‌ده‌ره‌وه‌ى ووڵات ده‌خوێنن) ،(3 ده‌رچووى ماسته‌ر له قۆناغی پیش وه‌رگرتنى نازناودان) .
له‌ساڵى( 2018 -2019 ) یه‌كه‌م خولى كردنه‌وه‌ى ماسته‌ر ده‌ستى پێكردوه كه تا ئێستا به‌رده‌وامه وه (5) خول كراوه‌ته‌وه وه 11 خویندكارى ده‌رچوومان هه‌یه له‌وبواره‌دا .
وه له ساڵى 2020-2021 یه‌كه‌م خولى دبلۆمی باڵا ده‌ستى پێكردوه كه ( 4) خوینداكار وه‌رگیراوه وه (2) خوێندكار هه‌ڵگره بڕوانامه‌ى دبلۆمی باڵان له به‌شه‌كه‌ماندا .
وه له‌و بواره‌دا له هه‌وڵ و به‌رده‌وامیداین له كردنه‌وه‌ى خولی تر‌ى دبلۆمی باڵا وماسته‌ر ودكتورا .
ئه‌ركى به‌ش:
به‌شى ته‌كنیكى كارگێڕیى كار یه‌كێكه له به‌شه زانستییه‌كانى كۆلێجى ته‌كنیكى كارگێڕی له‌ساڵى (2003-2004)ه‌وه دامه‌زراوه‌و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه له‌كاركردن و پێگه‌یاندنى خوێندكاران، به‌ئامانجى ئاماده‌كردنى ده‌رچووانى له‌پسپۆڕى كارگێڕیدا كه بتوانن لێپرسراوێتى هه‌ڵبگرن بۆ كاركردن‌و ببنه خاوه‌ن ئهزموونو كارامه‌و شاره‌زا بۆ هه‌ر ده‌زگاو كۆمپانیایه‌ك كه‌پێویستى بهپسپۆڕییان هه‌بێت.
خوێندكار كه ده‌رده‌چێت هه‌موو بوارێكى كارگێڕی ده‌توانێت له‌ئه‌ستۆ بگرێت هه‌تا له‌كاتى نه‌بوونى دامه‌زراندن دوابه‌دواى ده‌رچوونیان راسته‌وخۆ له‌كه‌رتى تایبه‌ت شوێنیان دیاره‌و كاریان بۆ فه‌راهه‌م كراوه.
ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى به‌ش:
پێگه‌یاندنى كادیر‌و سه‌ركرده‌ى كارگێڕی لێهاتوو پسپۆڕ‌و شاره‌زا بۆ پێداویستییه‌كانى جومگه‌كانى دامه‌زراوه‌كان‌و بازاڕى كار له‌ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بۆ سه‌رپه‌رشتى‌و به‌ره‌وپێشبردنى ره‌وڕه‌وه‌ى كاروانى ئاوه‌دانى له‌و پسپۆڕییه نوێیانه‌ى له‌سه‌رده‌ستى مامۆستایان پێیان وتراوه‌ته‌وه تاخزمه‌تى زیاترى وڵات بكه‌ن‌و رێچكه‌ى پیشه‌ى خوێندنى ته‌كنیكى كارگێرى گه‌شه پێبده‌ن. هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنى بۆ كه‌رتى تایبه‌ت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌كنیكى نوێى سه‌رده‌م له‌بوارى ته‌كنیكى كارگێڕیدا. له‌لایه‌كى تره‌وه، هه‌وڵده‌دات بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دامه‌زراوه‌كان له‌ڕێى ده‌رچووه‌كانیه‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى كوالیتى كاركردن له بازاڕى كاردا‌و گۆڕانكاریى له‌هه‌ڵسوكه‌وتى مامه‌ڵه‌كردن كه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانى ژینگه‌ى كاركردندا بگونجێت.
گرنگى به‌ش له‌نێو كۆمه‌ڵگه:
گرنگى به‌ش په‌یوه‌سته به‌وه‌ى ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێ به‌وه‌ى بتوانرێ له‌دواى ده‌رچوون ده‌رچووانى ئه‌م به‌شه هه‌لى كاریان بۆ بڕه‌خسێت، هه‌روه‌ك ئاشكرایه ئه‌م به‌شه یه‌كێكه له‌و به‌شه زانستیانه‌ى كه بوارى ئیشكردنى هه‌یه له‌هه‌موو داموده‌زگایه‌ك چ كه‌رتى تایبه‌ت بێت یان كه‌رتى حكومى وه‌كو ناسراوه هیچ شوێنێك نییه له‌ناو بازاڕى كاردا به‌بێ بوونى پسپۆڕى كارگێڕى.
له‌ڕووى پیشه‌ییه‌وه خوێندكار ئه‌م ناونیشانانه‌ى خواره‌وه وه‌رده‌گرێت:
خوێندكار له‌كاتى دامه‌زراندنیدا زیاتر به‌ناونیشانى (یاریده‌ده‌رى تێبینه‌ر) داده‌مه‌زرێنرێت له‌كه‌رتى گشتیدا. هه‌روه‌ها چانسى زۆر گه‌وره‌ى هه‌یه له‌كاركردن له‌كه‌رتى تایبه‌تدا به رێژه‌یه‌كى به‌رز چونكه هه‌موو دامه‌زراوه‌یه‌ك پێویستی به‌م پسپۆڕییه هه‌یه.
بۆ پرسیاركردن له‌باره‌ى پرۆسه‌ى پێشكه‌شكردن بۆ به‌شى ته‌كنیكى كارگێڕی كار تكایه په‌یوه‌ندى به‌م ژماره مۆبایل و ئیمه‌یله‌وه بكه:
ژماره‌ى په‌یوه‌ندى: 009647701916297
ئیمه‌یل: nigar.muhammed@spu.edu.iq
ناونیشان: 413چوارچرا، شه‌قامى چوارچرا، سلێمانى، هه‌رێمى كوردستان، عێراق