پەیوەندییە گشتییەکان و بازارگەری
کورتەیەک لەسەر بەش
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری بوارێكی گرنگ و ژیاریین له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، كه به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردن و جوڵه‌دان و هه‌لی كاری زۆر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. ئه‌م به‌شه، تێكه‌ڵه‌یه‌كه له پڕۆسه‌ی فێركردنی زانست و هونه‌ری بازاڕگه‌ری و په‌یوه‌ندیی گشتیی و هه‌روه‌ها زمانی ئینگلیزی، هه‌وڵده‌دات كادیری به‌توانا و لێهاتوو و خاوه‌ن سه‌لیقه پێبگه‌یه‌نێت بۆ بازاڕی كار، به‌جۆرێك توانای كاری هه‌بێ له هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌شدا.
دەربارەی بەش
به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری لە ساڵی 2017-2016دامەزراوە و سه‌ر به كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕییه، خوێندن تێیدا چوار ساڵه، شوێنه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته كه‌مپی چوارچرای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.
ئامانجە سهرهكییەکانی بەش
- ئاماده‌كردنی كادیری لێهاتوو و شاره‌زا له بازاڕگه‌ری و په‌یوه‌ندیی گشتیی‌دا.
- ئاماده‌كردنی كادیری شاره‌زا له زمانی ئینگلیزی، تا بتوانێت له‌گه‌ڵ بازاڕی نێوده‌وڵه‌تیدا كاربكات.
- ده‌ستخستنی كار بۆ ده‌رچووانی به‌شه‌كه له بازاڕی كاردا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان.
- به‌هێزكردنی توانای خوێندكار بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه و كاریگه‌رانه په‌یوه‌ندیی دروستبكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌كاربه‌ران و وه‌رگرانیاندا و ئامراز و شێوازه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری به‌باشترین شێوه بخه‌نه‌گه‌ڕ.
- شاره‌زایی په‌یداكردن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئامرازه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان به باشترین شێوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانیان.
- شاره‌زایی په‌یداكردن بۆ پلاندانان و جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی به‌بازاڕكردن.
- پێدانی شاره‌زایی و پسپۆریی له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ئیتیك و مۆراڵی كاركردن له هونه‌رو زانستی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ریی له بازاڕی كاردا.
- پێدانی زانین و زانیاریی به ده‌رچووانی به‌شه‌كه له‌باره‌ی ته‌كنه‌لۆجیای میدیایی نوێ و چۆنیه‌تی سوودبینین لێی.
گرنگیی بەش لە نێو کۆمەڵگەدا
گرنگیی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ریی بۆ كۆمه‌ڵگه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پێگه‌یاندنی تاكێكی هوشیار و تێگه‌یشتوو به بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری، كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی دروستكردنی متمانه له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه خۆیان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بازاڕیشدا. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌بێته مایه‌ی باشتر په‌یڕه‌وكردنی ئه‌ته‌كێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر و تێگه‌یشتن له‌بارودۆخی بازاڕ و ئاشنابوون به بنه‌ماكانی ئابوورییه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ تاك و دواجار كۆمه‌ڵگه.
گرنگیی بەش لە بازاڕى كار
ئه‌م به‌شه له‌گه‌ڵ پێداویستیی و داواكاریی بازاڕی سه‌رده‌م ته‌واو یه‌كده‌گرێته‌وه، چونكه ئه‌و زانسته‌ی له ڕێگه‌ی وانه و لایه‌نی پراكتیكیه‌وه پێشكه‌ش به خوێندكارانی ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌یه كه‌سانی ته‌واو شاره‌زا به زانست و ئامرازی مۆدێرن بۆ بازاڕ ئاماده بكات، كه شاره‌زایی زۆریان هه‌یه له ورده‌كاری و لایه‌نه هه‌مه‌جۆره‌كانی بازاڕكردن و په‌یوه‌ندیی گشتیی، كه ئه‌مانه پێداویستیی گرنگن بۆ بازاڕگه‌ری. له‌بازاڕیشدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، داواكاریی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه شاره‌زایی و لێهاتوویی و توانای به‌رزیان هه‌یه له زمان و هونه‌رو زانسته‌كانی په‌یوه‌ندیی گشتی و بازاڕگه‌ریی .
خوێندكار كهخوێندن له‌به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كاندا ته‌واو ده‌كات، ده‌توانێت ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه بكات
- بزنس (كار) و بازرگانی و كۆمه‌ڵه پیشه‌ییه‌كان.
- ئاژانسه‌كانی وه‌رگێڕان.
- ئاژانس وناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان.
- كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن.
- كۆمپانیاكانی ریكلام و مۆڵ و ماركێته‌كان.
- رێكخراوه قازانج نه‌ویسته‌كان.
- کادیری پیشەیی و ئەکادیمی پەیوەندییە گشتیەکان.
- کارکردن لە بەشی پەیوەندییە گشتیەکان و ئیش‌کردن لەسەر ناوبانگی دامەزراوەکان و فیدباکی بەکاربەر و هاووڵاتی.
- دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان دامەزراوە و دامەزراوەکانی تر و کارمەندەکانی خۆی لە ڕێگەی کارمەندی پەیوەندییە گشتییەکانەوە و ئیش‌کردن لەسەر ناوبانگی دامەزراوەکان و فیدباکی بەکاربەر و هاووڵاتی.
له‌ڕووی پیشه‌ییه‌وه، خوێندكار ئه‌م ناونیشانانه‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گرێت
- خاوه‌ن بزنس و كاری تایبه‌ت.
- نوێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان.
- داڕێژه‌ری په‌یامی بازرگانی و میدیایی.
- به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیونیكه‌یشنی بازاڕگه‌ری
- به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی میدیایی.
- به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری بازرگانیی.
- به‌ڕێوه‌به‌ری زانیاریی ناوه‌نده بازرگانییه‌كان.
بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار سه‌ركه‌وتوو بێت له‌م به‌شه، وا باشتره باكگراوندی هه‌بێت له
- زمانی ئینگلیزی.
- هونه‌ری گفتوگۆ و پەیوەندیکردن.
- هونەری پەیوەندی دروستکردن .
ماوەی خوێندن
سیمستەر: ٨ سیمستەر بۆ ماوەی ٤ ساڵ.
زمانی خوێندن
زمانی ئینگلیزی.
بڕوانامەی بە دەستهاتوو
بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەری.
خوولی دەرچووان
-خوێندنی بەرایی: لە ساڵی (2020) یەکەم خولی دەرچووان بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان لە زانستی تەکنیکی پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەری وەرگرت.
-خوێندنی دبلۆمی باڵای پیشەیی: لە ساڵی (2020-2021) یەکەم خولی خوێندنی باڵا (دبلوم ) کرایەوە و (3) خوێندکار وەرگیران
-خوێندنی باڵا: لە ساڵی (2024) یەکەم خولی خوێندنی باڵا (ماستەر) کرایەوەو چوار خوێندکار وەرگیران.
پەیوەندی
ناونیشان: چوارچرا،سلێمانی، عێراق
ئیمەیل: relations-marketing-tca@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون:
TCA-Facebook