Back

سیستمى خوێندنى پۆلیتەکنیک لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ڕاگەیەندرا

بۆ ئه‌مساڵی خوێندنى ٢٠١٦-٢٠١٧، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى به‌سیستمی خوێندنی پۆلیتەکنیک، خوێندكار له‌كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان وه‌رده‌گرێت.

سه‌باره‌ت به‌ شێوازو رێنماییه‌كانى سیستمی نوێی وه‌رگرتنی خوێندكار، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى رێنماییه‌كانى ده‌خاته‌روو به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌:

1- پێشكه‌شكردن تەنها به‌ شێوازی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت له‌رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌ registration.spu.edu.iq

2- به‌روارى پێشكه‌شكردن له‌رێكه‌وتی 1/8/2016 ده‌ستپێده‌كات ‌و له‌ 20/8/2016 كۆتایی دێت.

3- پێوسته‌ خوێندكار كۆنمره‌ (معدل)ی په‌یمانگای له‌ (65) كه‌مترنه‌بێت.

4- پێوسته‌ خوێندكار ته‌مه‌نی له‌ 40 ساڵ زیاتر نه‌بێت.

5- مه‌رج نییه‌ هه‌رخوێندكارێك ناو تۆمار بكات وه‌ربگیرێت.

6- گه‌ر داواكار فه‌رمانبه‌ربوو پێویسته‌ لارینه‌بوونی فه‌رمانگه‌كه‌ی بهێنێت.

7- ئه‌و خوێندكاره‌ی به‌م سیستمه‌ وه‌رده‌گیرێت له‌قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆ ده‌خوێنێت.

8- ئه‌و خوێندكاره‌ی به‌م سیستمه‌ وه‌رده‌گیرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی گواستنه‌وه‌و دابه‌زاندنی نییه‌.

لە کاتى وەرگرتنى کۆد – خوێندکار پێویستە ئەم پێداویستیانە لەگەل خۆیدا بهێنێت ((كۆپی ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی، پشتگیری ده‌رچوون له‌په‌یمانگا وە ئەگەر داواكار فه‌رمانبه‌ربوو پێویسته‌ لارینه‌بوونی فه‌رمانگه‌كه‌ی بهێنێت

بۆ وه‌رگرتنی كۆد ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه‌ى لای خواره‌وه‌ بكه‌ن:

1- سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی.

2- هه‌ڵه‌بجه‌ / په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌.

3- كه‌لار / په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار.

4- ده‌ربه‌ندیخان/ په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان.

5- چه‌مچه‌ماڵ/ په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ.

6- دوكان/ په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان.

بۆ پێشکەش کردنی فۆڕم بە سیستەمی خوێندنی پۆڵیتەکنیک کرتە لەم لینکەى خوارەوە بکە

registration.spu.edu.iq

This shortcode LP Profile only use on the page Profile