ئەمڕۆ یەکشەممە 2023/2/26 یارییەکانی خولی شەترەنج بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجەکانی (تەندروستی و پزیشکی، کارگێری , ئینفۆرماتیک، ئەندازیاری) زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە هۆڵی کتێبخانەی کەمپی کۆلێجەکان دەستیپێکرد.
ساڵانە لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و لە پێناو رەخساندنی کەشێکی وەرزشی چەندین خولی وەرزشی بۆخوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجەکانی کەمپی چوارچرا بەڕێوەدەچێت.
[learn_press_profile]
