تەکنەلۆجیای زانیاری

بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری یەکێکە لە بەشەکانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک، لە ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤ دامەزراوەم، ساڵی یەکەمی وەرگرتن لەم بەشەدا تەنها بۆ ئەو خوێندکارانە بوو کە لە پەیمانگای تەکنیکی – بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری دەرچوو بوون، خوێندن لە قۆناغی دووەم دەستی پێکرد، یەکەم خولی دەرچوون لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ بوو، سیستەمی خوێندن لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لەسەر سیستەمی بۆلۆنیا دامەزراوە، خوێندکاران دوای چوار ساڵ خوێندن بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە تەکنەلۆجیای زانیاری وەردەگرن.

ئاکامەکانی فێربوون

  • دەرچووان بناغەیەکی بەهێزیان لە بنەماکانی پرۆگرامکردن دەبێت، زاڵبوون بەسەر چەمکە سەرەکییەکان و تەکنیکەکانی چارەسەرکردنی کێشە، فێری بەرنامەنووسی (OOP) دەبن و تێگەیشتن لە بنکە داتا (Data Structures) بۆ باشترکردنی کارپێکردنی داتا.
  • تێگەیشتن و جێبەجێکردنی تۆڕە کۆمپیوتەریەکان، لەخۆگرتووی چەمکەکانی شێوازەکانی تۆڕ، پڕۆتۆکۆڵەکان، پاراستن و چارەسەرکردنی کێشەکان، کە دەتوانن تۆڕی بەهێز و پارێزراو دیزاین و ئامادە بکەن، و بەڕێوەبەرن.
  • پیشاندانی تێگەیشتنێکی بەهێز لە بنەما ئەخلاقییەکان و بەرپرسیارێتیە پیشەیییەکان، دڵنیایی کردن لەوەی دەتوانن بە یاساییەکان کار بکەن، پاراستنی نهێنیی داتاکان بەشێوەی بەرپرسیارانە و بەکارامەیی لە ژینگەی پیشەیی تەکنەلۆژیای زانیاریدا بەشدار بکەن.
  • پەرەپێدانی شارەزایی لە زمانەکانی وێب لەسەر بەکاربەر و سێرڤەر وەک جاڤاسکریپت، PHP لەگەڵ پێداویستیەکانیان بۆ دروستکردنی وێبی بزاڤدار و کارلێکەر.
  • توانای گەشەپێدان و بەکارهێنانی ئەلگۆریتم و تەکنیکەکان بۆ شیکردنەوە، باشترکردن و لێکدانەوەی وێنە ژمارەییەکان، دیزاینکردن، جێبەجێکردن، و بەڕێوەبردنی سیستەمەکانی ئامرازی ئینتەرنێتی بەستراوەکان (IoT) و تۆڕی پەیوەندی بۆ کۆکردنەوە و گۆڕینەوەی داتا.
  • خوێندکاران زانستی بنەڕەتی و تێگەیشتن لە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی وەک ئۆگمینتید/ڤیرچواڵ ڕاستی وەردەگرن، شیکردنەوە، دیزاینکردن، جێبەجێکردن و بەڕێوەبردنی سیستەمەکانی زانیاری دەکەن.

Back to top button