Back

کۆلێژەکەمان لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە پاڵپشت بە نوسراوی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا. کۆلێژەکە سێ بەشی زانستی لەخۆدەگرێت کە هەڵگرانی هەردوو بڕوانامەی دواناوەندی و دیپلۆما تیای دەخوێنن. لەساڵی ٢٠١٦، یەکەمین خولی دەرچووی خوێندکارانی هەبووە.

کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک لەم سێ بەشەکە پێکدێت:

١- بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری

٢- بەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر

٣- بەشی تەکنەلۆژیای داتابەیس

هۆکاری پاڵنەر:

سەرەکیترین هۆکاری پاڵنەر بۆ کردنەوەی کۆلێژەکە بۆ پێشخستنبووە لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و زانستی کۆمپیوتەر بەگشتی لەڕێگەی ئامادەکردنی ژمارەیەک لە دەرچووی کارامە و تایبەتمەندی بوارەکە بۆ کارکردن لەهەردوو کەرتی تایبەت و دەوڵەت.

وە هەروەها ڕەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچووە گەنجەکان تا بەرە بە کارامەییە ژمێرییەکانیان (کۆمپیوتەر) بدەن بۆ گەشەسەندنی شوێنی کاریان.