ئەندازیاری پلانسازی شار
کۆلێجی تەکنیکی سلێمانی لە ساڵی (2003-2004) دامەزراوە، کە سەر بە دەستەی خوێندنی تەکنیکی لە سلێمانییە، کە دواتر بو بە یەکێک لە کۆلیجە سەرەکیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە ساڵی (2004-2005) دەرگای وەرگرتن بە ڕووی خوێندکاراندا لە بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار کرایەوە، ئێستا پترلە 600 خوێندکاری پێگەیاندووە و دەرچواندووە ، کە بە خۆشحاڵییەوە لە ئێستادا ئەو ئەندازیارە پلانسازانە لە دام و دەزگا جیاجیاکانی حکومەت و کۆمپانیا تایبەتەکان و کەرتی تایبەتدا کار دەکەن، کە مایەی دڵخۆشییە ئەو خوێندکارانەی خوێندنیان تەواو کردوە تا ئێستاش پەیوەندی پتەویان هەیە لەگەڵ کۆلێجدا و بەشێکی تری ئەو خوێندکارانە بەردەوامن لە خوێندنی باڵا لە بەشدا وەکو خوێندکاری ماستەر، هەروەها بەشەکەمان بەردەوامە لە ڕاوێژکردن بۆ ئەو خوێندکارانەی کە بە نیازن لە دەرەوەی ووڵات خوێندنی ماستەر و دکتۆرا تەواو بکەن.
ئەوەی شایانی باسە، خوێندنی ئەندازیاری پلانسازی شار پێویستی بە بەرچاوڕوونییەکی بەرفراوان هەیە، کە بەندە بە کۆمەڵێک زانستی جۆرا و جۆری وەک زانستی ئەندازیاری، کۆمەڵایەتی، ئابووری و ژینگەیی، هەروەها پێویستی بە شارەزایی و کارامەیی هەیە لە تەکنەلۆژیا هاوچەرخەکان و بەکارهێنانی ئامێرە نوێیەکان و بەرنامەسازی کۆمپیوتەری، لەبەر ئەم هۆکارانە، بەشی ئەندازیاری پلانسازی بەردەوام لە پەیوەندی دروست کردندا بووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکانی پەیوەست بەو بوارانەی لە سەرەوە باس کران، ئەمەش بە مەبەستی بەرەو پێشخستنی مەنهەجی خوێندن لە بەشەکەدا، بۆ خۆ گونجاندن لە گەڵ پێداویستی کۆمەڵگای نوێ و ئەو شۆڕشە تەکنەلۆژییەی مرۆڤایەتی گرتۆتەوە کە لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەوە دەستی پێ کردوە و تا ئێستاش بەردەوامە
بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار بە هەموو ئەو ستافەی لە بەردەستە لە مامۆستایان و کارمەندانی و بە هاوکاری بەشە هاوشێوەکانی لە زانکۆحکومی و ئەهلی یەکاندا لە هەوڵی پێشەنگی و سەرکەوتنی بەردەوامدایە لە بوارە جیاوازەکانی ئەندازیاری پلانسازی شاردا، هەوڵ دەدات بۆبەدەستهێنای ژینگەیەکی فێرکاری دروست و تایبەت بۆدەرچواندن و پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێ لە ئەندازیارانی پلانسازو شارساز کە توانا و لێهاتووییان گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستی ئەمڕۆی کار و بازاڕ و بیرکرنەوەی کۆمەڵگا، هەروەها بەشەکەمان هەوڵی دەوڵەمەند کردنی فەرمانگا حکومی و کۆمپانیا تایبەتەکان و کەرتی تایبەت ئەدات بە پێشکەشکردنی ئەندازیارێک کە شارەزایی باشی هەبێت لە دانانی بەردی بناغەی بەرنامەرێژی و پلانسازی راست و دروست بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکانی گەشەسەندن و بنیاتنان وژێرخانی ئابووری شاروبنیاتنانی شاری سەردەمیانە و تەواو لە ڕووی پێداویستی سەردەمەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ پارێزگاری لە ژینگەیەکی پاک و بەردەوام و پاراستنی ئەو کەلتور و کەلەپورو مێژووەی کە کوردستانی پێ ناسراوە بە تایبەتی و هەموو ئێراقی پێ ناسراوە بە گشتی.
بە هۆی گەشەی خێرای شار و هەرێمەکان بە گشتی و زیاد بوونی ژمارەی دانیشتووان بە تایبەتی، لە ئێستادا پێداویستی زۆر هەیە بۆ پسپۆری ئەندازیاری پلانساز و شارساز بۆ بەڕێوەبردنی ئەو گۆڕانکاریانەی ڕوو دەدات لە شارەکاندا، هەر وەک پیشە جیاوازەکانی تری ناو کۆمەڵگا لە پیشەییەکان، تەکنیکییەکان ، تەلارساز، ڕووپێو، ئابووریناس، سیاسی، زانا و ژینگە پارێزەکان و هتد.. ، ئەندازیاری پلانسازیش ڕۆڵێکی سەرەکی و دیار و بەرچاویان هەیە لە بنیاتنان و پێشخستنی شارەکانماندا.لە ئێستادا تا دێت داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پلانسازی شار لە ووڵاتە پێشکەوتووەکان و ووڵاتە تازە پێگەیشتووەکانیشدا لە هەڵکشاندایە و ئاسۆی پیشەی ئەندازیاری پلانساز لە بواری شارسازیدا لە برەوی بەردەوامدایە.
ناوو ناونیشانی تەواو و ماوەی خوێندن لەم بەشەدا و ئەو بڕوا نامەیەی لەم بەشەدا بەدەست دێت
بەشی ئەندازیاری شارسازی سەر بە کۆلیژی تەکنیکی ئەندازیاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی کە دەکەوێتە کەمپسی چوارچرا لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە خوێندن لەم بەشە چوار سالە وە دەرچووی ئەم بەشە دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری ئەندازیاری پلانسازی شار(شارسازی).
گرنگى بەش لە بازاردا
لە بەر ئەم هۆکارانەی ئاماژەی پێدرا گرنگی بوونی شارسازی بۆ ڕێکخستنی شارەکان بۆتە ڕاستیەکی چەسپاو و حاشا هەڵنەگر.
هەروەک چۆن ئەندازیاری پلانسازی(شارسازی) دەرچوو لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێرن لە هەموو داموو دەزگا خۆجێیی و حکومیەکاندا و کاری خۆیان بکەن، بە هەمان شێوە دەتوانن هەموو جۆرە بەرپرسیارێتی یەک بگرنە ئەستۆچ لە داموو دەزگا حکومیەکان یان لە ڕێکخراوە جیاوزەکانی تری نێو کۆمەڵگا، کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری خانووبەرە، هەروەها کارکردن وەک ڕاوێژکار لەگەڵ هاوکارە ئەندازیارەکانی تریان وەک تەلارساز و شارستانی لە بوارە جیاوازەکانی تەلارسازی و رووپێوکردن و هتد… .
بەهۆی سروشتی فرە تایبەتمەندی لە پڕۆگرامی بەشەکەمان و ئەو ڕۆڵە گرنگەی ئەندازیاری پلانساز هەیەتی لە بوارە جیاوازەکان دا، دەرچوەکانمان ئەتوانن کاری جۆراو جۆر لە شوێنی جیاواز ئەنجام بدەن لە ڕێی پیشەکەیانەوە.

ئەرک
بەشی ئەندازیاری پلاندانانی شار بە هەموو ئەو ستافەی بەردەستە لە مامۆستایان و فەرمانبەران و بەهاوکاری بەشە هاوشێوەکان لە زانکۆ حکومی و ئەهلیەکان هەوڵی سەرکردایەتیکردن و سەرکەوتنی بەردەوام دەدات لە بوارە جیاوازەکانی ئەندازیاری پلاندانانی شار
بەڕێوەبەرایەتیەکە هەوڵ دەدات کەشێکی پەروەردەی دروست و تایبەت بەدەستبهێنێت بۆ پەرەپێدانی نەوەی نوێ لە پلانداڕێژەر و ئەندازیاری شار کە لێهاتوویی و لێهاتووییەکانیان لەگەڵ پێداویستییەکانی ئەمڕۆی کار و بازاڕ و بیرکردنەوەی کۆمەڵگادا بگونجێت.هەروەها بەشەکەمان هەوڵ دەدات بۆ دەوڵەمەندکردنی فەرمانگە حکومیەکان و کەرتی تایبەت لەڕێگەی دابینکردنی ئەزموونی باش بۆ ئەندازیاران لە دانانی بەردی بناغەی پلاندانانی دروست بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان لەڕێگەی بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری شارە مۆدێرن و تەواوەکان لەڕووی پێداویستیە سەردەمییەکانەوە، وەک هەروەها پاراستنی ژینگەیەکی پاک و بەردەوام و پاراستنی ئەو کولتوور و میرات و مێژووەی کە کوردستان پێی ناسراوە بە تایبەتی و هەموو عێراق.
پەیوەندی
ناونیشان: هەرێمی کوردستان، پارێزگای سلێمانی، چوارچرا، کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان
ئیمەیل: cp.tce@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون: 2013310 (053) / 2023310 (053)
TCE-Facebook