گفتووگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی بەڕێوەچوو
رۆژی پێنج شەممە (٢٠٢٢/٢/٢٣) لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، گفتووگۆی تێزی خوێندکاری خوێندنی باڵا/دکتۆرا خوێندکار (هەژار محمد عزیز) لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناونیشانی ( Molecular Epidemiology and Transmission Dynamic of Echinococcus granulosus from the Environment to Human and Domestic Animals in Sulaimani Province ,Kurdistan-Iraq) ئەنجامدرا.
دوای چەند کاتژمێر گفتووگۆ کردن، تێزی دکتۆراکە بە پلەی زۆرباش وەرگیرا.
لیژنەی دکتۆراکەش پێکهاتبوون لە:
-پ.ی.د.شاهیناز عبدالقادر علی – سەرۆکی لیژنە.
-پ.ی.د.قارەمان مامە خدر کۆیی- ئەندام.
-پ.ی.د.کارزان عبداللە محمد- ئەندام.
-پ.ی.د.یونس صابر عبداللە- ئەندام.
-پ.ی.د.کارزان رفیق صديق- ئەندام.
-پ.ی.د.مریوان عبداللە حمە صالح- ئەندام و سەرپەرشتیاری یەکەم.
-پ.ی.د.عبداللە احمد حمە- ئەندام و سەرپەرشتیاری دووەم.