Back

ئەنجومەنی زانکۆ پلانی مۆڵەتی خوێندن و چەند پرسێکی تایبەت بە ستراتیجی زانکۆ تاوتوێ دەکات

٢٠٢٣/٢/٢٢ لە کۆبوونەوەی ژمارە ١٠ی ئەنجومەنی زانکۆدا، بەسەرۆکایەتی پ.ی.د.هوشیار عەبدوڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن لە سەرۆکایەتی زانکۆ، پلانی مۆڵەتی خوێندن و چەند پرسێکی تایبەت بە ستراتیجی زانکۆ تاوتوێکران. لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی چڕوپڕ کرا لەسەر پێداچوونەوە بە پلانی مۆڵەتی خوێندنی زانکۆ پاڵپشت بە نوسراوی ژمارە ٣٣٩٢ لە ڕێکەوتی ٢١/٢/٢٠٢٣ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و کۆنووسی لیژنەکانی تانەی توێژەران و لیژنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی مامۆستایانی زانکۆ، پاشان جەختکرایە لەسەر ستراتیجی زانکۆ بۆ زیادکردنی ژمارەی ستافی ئەکادیمی تاوەکو بگاتە ستانداردی جیهانی ئەویش لە ڕێگەی دابینکردنی زۆرترین کورسی خوێندن بۆ ستافی زانکۆمان. هەروەها تاوتوێی کاروباری خوێندکاران کراو ڕەزامەندی درا لەسەر کارکردنی زانکۆ لەسەر پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕکردنی خوێندکاران لە نێوان زانکۆمان و زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی، هەر لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێکی پرسی کارگێڕی و دارایی خرایە بەردەم ئەنجومەن و جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی پێویستە دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی هاوشێوەی ساڵی ٢٠٢٢ بدرێتەوە بە زانکۆکان تاوەکو کاری زانکۆکان باشتر بەڕێوەبچێت. لە بەشێکی تری کۆبوونەکەی ئەنجومەنی زانکۆدا هەریەک لە نوێنەری وردبینی و لیژنەکانی سووتەمەنی و مۆڵەتی فەرمانبەران بانگهێشتی ئەنجومەنی زانکۆ کران بۆ خستنەڕووی چەند تێبینی و سەرنجێک تا بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکرێن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile