هەواڵ و چالاکی

سیمینارێک بۆ فەرمانبەرانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار رێکخرا

لەپێناو زیاتر ئاشناکردنی فەرمانبەران بەیاساو ڕێنمایی و ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکان، رۆژی چوارشەممە ٢٢-٢-٢٠٢٣ لەلایەن (دڵشاد عەلی مەحمود) مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار/بەشی کارگێری کار، سیمینارێک پێشکەشکرا. لە سیمینارەکەدا م.دڵشاد عەلی تیشکی خستەسەر مافە سەرەتاییەکانی فەرمانبەر لەیاسای خزمەتی شارەستانی و ئەرکەکانی لەکاتی دەوامی فەرمیدا، هەروەها سزا کارگێڕییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر فەرمانبەر لە نێوان ئەرک و مافدا بۆ ئامادەبووان خستەڕوو. شایەنی باسە سیمینارەکە دوو رۆژ دەخایەنێت و سەرجەم فەرمانبەرانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار بە دوو گروپ تێدا بەشدارن.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button