به چه‌ندین پێشنیار و راسپارده دیداری سلێمانی كۆتایی هات
دیدارى سلێمانى بۆ شاره‌وانییه‌كان كه به هاوبه‌شى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له هۆتێل شارى جوان رێكخرابوو به چه‌ندین پێشنیار و راسپارده‌ى گرنگ له‌پێناو به‌ره‌و سیستمێكى هاوچه‌رخ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى شاره‌كانى كوردستان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و زیادكردن و باشكردنى خزمه‌تگوزاریی بۆ هاوڵاتیان كۆتایی هات.
قۆناغى دووه‌مى دیداره‌كه كه له هۆڵی دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ له كاتژمێر 1 ى دوانیوه‌ڕۆ ده‌ستیپێكرد له دوو به‌ش پێكهاتبوو، له به‌شى یه‌كه‌مدا: هه‌ر یه‌ك له ئه‌ندازیار سامان مه‌حمود\ جێگرى سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى و د. ئارش سه‌یارى\ مامۆستا له زانكۆى ئازادى ئیسلامى له سنه، باسیان له شاره‌وانى له نێوان جێبه‌جێكردنى خزمه‌تگوزاریی و خۆژێنیدا و هه‌روه‌ها به‌شداری پێكردن له پرۆسێسه‌ى پلاندانانى شاردا كرد، پاشان د. بوشرا عه‌بدولڕه‌حمان مامۆستا له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى شیكارى بۆ فراوانبوونى شار و شارستانیه‌ت بوونى گونده‌كانى چوارده‌ورى پێشكه‌ش كرد.
له به‌شى دووه‌مى دیداره‌كه‌دا، پێویستى و چۆنێتى بنیاتنانى شاری زیره‌ك له‌لایه‌ن د. رۆژین كه‌مال مامۆستا له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى خرایه‌ڕوو، پاشان له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له ئه‌ندازیار\ قاسم حه‌مه‌خورشید حه‌مه‌مراد لێپرسراوى به‌شى ( GIS ) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانى سلێمانى و مامۆستا سیڤان هیشام له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و ئامانج ئه‌مجه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى یاسایی له كۆمپانیاى نیكۆسم، رۆڵى ( GIS ) له شاره‌وانییه‌كاندا و به‌ڕێوه‌بردنى شار و لایه‌نه ئیجابییه‌كانى دروستكردنى كارگه‌یه‌كى ریسایكلین بۆ خۆڵ و خاشاكى شارى سلێمانى پێشكه‌شكران، دواتر له‌لایه‌ن میوانانی به‌شداربووه‌وه چه‌ندین پرسیار ئاڕاسته‌ی ئاماده‌بووان كران و گفتوگۆیه‌كی جددی له‌سه‌ر ته‌وه‌ر و بابه‌ته‌كان كران، تا هه‌مووان رێگه‌یه‌كی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بدۆزنه‌وه.
پاشان ئه‌ندازیار به‌هادین ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى سلێمانى چه‌ندین پێشنیار و راسپارده‌ى دیداره‌كه‌ى بۆ ئاماده‌بووان و هاوڵاتیان و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاند خسته‌ڕوو كه پێكهاتبوون له جێبه‌جێكردنى سیستمى لامه‌ركه‌زى له هه‌رێمى كوردستان بۆ بڕیاردان و ئاماده‌كردنى یاساكانى تایبه‌ت به شاره‌وانییه‌كان به‌بێ تایبه‌تمه‌ندى جوگرافى و دیمۆگرافى و كه‌لتورى شاره‌كان هه‌روه‌ها بره‌ودان به لایه‌نى كه‌لتورى و رۆشنبیرى شاره‌كان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندى شاره‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى شوناسى تایبه‌ت به شاره‌كانى كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كى پسپۆڕ و باڵا له شاره‌وانییه‌كان پێكبهێنرێت، له‌گه‌ڵ ناساندنى شاره‌كانى كوردستان به جیهان و كاركردن بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى بۆ دیاریكردنى كێشه‌كانى شاره‌وانى و به‌ڕێوه‌بردنى شار و سه‌رچاوه‌كانى له تێڕوانینى جیاى هونه‌رییه‌وه و گه‌ڕانێكى كارایانه به شوێن چاره‌سه‌ره سه‌رده‌میانه‌كان بۆ زیره‌كردنى شار و شارۆچكه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ندین راسپارده و پێشنیازی دیكه بۆ سازدانى كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى و به‌رفراوان بۆ شاره‌وانییه‌كان له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا.
له كۆتاییدا پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له وته‌یه‌كدا سوپاس و ستایشى سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و شوێنانه‌ى كرد كه هاوكار و پشتیوان بوون بۆ ئه‌نجامدانى دیداره‌كه و هیواشی خواست لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بتوانن له داهاتوویه‌كى نزیكدا و له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌یرانانه‌ی رووی له هه‌رێمى كوردستان كردووه كار بۆ جێبه‌جێكردنى پێشنیار و راسپارده‌كانى دیداره‌كه بكه‌ن، پاشان پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین خه‌ڵاتى رێزلێنانى به‌خشییه به‌شداربووانى دیداره‌كه‌دا.
زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى كۆمه‌ڵگه و دابینكردنى خۆشگوزه‌رانى زیاتر بۆ هاوڵاتیان ساڵانه چه‌ندین دیدار و پانێل و كۆڕ و سیمینارى زانستى و ئه‌كادیمى و ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌یی و كارى هاوبه‌ش و چالاكى جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌دات.