به هاوبه‌شی زانكۆی پۆلیته‌كنیك یه‌كه‌مین دیداری سلێمانی رێكخرا
له ژێر چاودێری به‌ڕێز پارێزگاری سلێمانی و به‌دروشمی به‌ره‌و سیسته‌مێكی هاوچه‌رخ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی شاره‌كانی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌مه رێكه‌وتی 30/7، یه‌كه‌مین دیداری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كان له هۆتێل گراند میلینیۆم، شاری جوان، رێكیان خستبوو.
دیداره‌كه له هۆڵی دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ له كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستی پێكرد كه تێیدا پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نوێنه‌رى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیك و راگری كۆلێجه‌كانی ته‌كنیكی كارگێڕی و ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری و وه‌زیری شاره‌وانی و چه‌ندین په‌رله‌مانتارو قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌بى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى سنه و نوێنه‌رانى زانكۆى ئازادى له سنه و په‌یامنێرى ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانى ئێران ئاماده‌ی بوون.
سپۆنسه‌ری دیداره‌كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و كۆمپانیای گارێكس و گروپی كۆمپانیاكانی فاروقه‌وه دابینكرابوو، ئامانجی دیداره‌كه‌ش خۆی له‌چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینێته‌وه له‌وانه‌ش خستنه‌ڕووی دۆخی به‌ڕێوه‌بردنی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان له رووی یاسایی و هونه‌ری و كارگێڕییه‌وه و پێشكه‌شكردنی راسپارده‌ی پراكتیكی سه‌رده‌میانه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و زیادكردن و باشكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
یه‌كێكی دیكه له ئامانجه‌كانی دیداره‌كه جه‌ختكردنه‌وه بوو له په‌یڕه‌وكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زییه‌تی ئیداری و سه‌ربه‌خۆیی یه‌كه كارگێڕییه‌كان وه‌ك مه‌رجی سه‌ره‌كی دیموكراتیه‌ت و به‌شداریپێكردنی خه‌ڵك له پرۆسه‌ی خۆ به‌ڕێوه‌به‌ریدا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه به‌ڕێز (دكتۆر ئالان فه‌ره‌یدون) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و باسی له‌وه‌كرد، ئه‌مڕۆ هه‌مووان له دیدارێكدا به‌شدارن و كۆبونه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزارییه‌وه هه‌یه، بۆیه هه‌مووان به‌بێ جیاوازی و به‌خه‌مخۆرییه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن شێواز‌و جۆری پرۆژه‌كان له‌رووی ئیداری و رێكخستنه‌وه زیاتر به زانستی و ئه‌كادیمی گه‌نگه‌شه بكه‌ن.
سه‌رۆكی زانكۆ وتی “مایه‌ی خۆشحاڵیمانه كه وه‌ك زانكۆی پۆلیته‌كنیك هه‌میشه‌و به‌بێ دودڵی ساز‌و ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی حكومی و ناحكومی، پسپۆڕی و شاره‌زاییه زانستییه ئه‌كادیمییه‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كوردستانه‌كه‌مان و ده‌ستی هه‌ماهه‌نگی درێژ بكه‌ین بۆ هه‌لایه‌نێك كه بیه‌وێت هاوكاریان بین له به‌زانستی كردن و رێكخستنی كار‌و پرۆژه‌كانیان”.
دكتۆر ئالان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و دیداره هاوبه‌شه‌یان جێگای دڵخۆشییه بۆ سلێمانی، چونكه هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت له سلێمانیه‌وه ئه‌زمونی كاركردنی هاوبه‌ش ده‌ست پێبكه‌ن و په‌ره‌ی پێبده‌ن به‌جۆرێك كه ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.
ئامانجێكی گرنگی دیكه‌ی دیداره‌كه كاركردن بوو بۆ ئاماده‌كاریكردن بۆ به‌ستنی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا به به‌شداریپێكردنی پسپۆڕ و شاره‌زایان و ئه‌كادیمیسته ناوخۆیی و جیهانییه‌كان و پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به بواره‌كه‌وه.
له وته‌یه‌كیشیدا ئه‌ندازیار به‌هادین ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خاوه‌نی چه‌ندین پسپۆڕی و شاره‌زایین له بواره‌كانی شار‌و شاره‌وانیدا بۆیه به‌گرنگیان زانیووه كه دیداری سلێمانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ئه‌نجام بده‌ن.
به‌هادین وتیشی “دیداره‌كه به‌ته‌نها بۆ سلێمانیه‌و له داهاتوودا كار بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌ین، داواش ده‌كه‌ین له پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا ململانێ سیاسیه‌كان وه‌لا بنرێن”.
دواتر و له كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی دیداره‌كه‌دا پانێلی سه‌ره‌كی دیدار ده‌ستی پێكرد كه هه‌ریه‌كه له (عومه‌ر عینایه‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان و فه‌یسه‌ڵ عه‌لی، سه‌رۆكی مونته‌دای ئابووری كوردستان و دكتۆر ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌هادین ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی) به‌شداریان تێداكرد.
هه‌ریه‌كه له به‌شداربووانی پانێله‌كه بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك باسیان له‌و ته‌وه‌ره كرد كه بۆیان ده‌ستنیشانكرابوو، پاشان له‌لایه‌ن میوانانی به‌شداربووه‌وه چه‌ندین پرسیار ئاڕاسته‌ی ئاماده‌بوانی پانێله‌كه‌دا كرا‌و گفتوگۆیه‌كی جددی له‌سه‌ر كێشه‌و پێشنیاره‌كان كرا، تا به‌هه‌موانه‌وه رێگه‌ی گونجاو بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئاماده بكه‌ن.
سیسته‌می سیاسی چۆن كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی حكومڕانی شاره‌كان؟ ، ئه‌مه ئه‌و ته‌وه‌ره بوو كه به‌ڕێز دكتۆر ئالان له پانێله‌كه‌دا قسه‌ی له‌باره‌وه‌كرد.
دكتۆر ئالان هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد به‌درێژایی مێژوو سیسته‌می سیاسی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی شار و پلانسازی شاردا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو چه‌ندین سیستمی حكومڕانی په‌یدابوون كه ره‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌یان هه‌بووه له‌سه‌ر حكومڕانی شاره‌كان.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌كرد ده‌بێت ئیتر هه‌موان له‌وه تێبگه‌ن كه ده‌بێت پلانسازان به‌شێك بن له خاوه‌ن بڕیار و هه‌روه‌ها خه‌ڵكیش خاوه‌ن بڕیار بێت ده‌رباره‌ی شاره‌كه‌ی خۆی و پێویسته لامه‌ركه‌زییه‌ت بكرێته سیستمی حكومڕانی.
لای خۆشیه‌وه نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه سوپاسی ئاڕاسته‌ی رێكخه‌رانی دیداره‌كه كرد‌و وتی “ئه‌م دیداره هاوكاته له‌گه‌ڵ كاری ئێمه بۆ پێداچوونه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئیداری وه‌زاره‌ت كه بێگومان سوودی گرنگی بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا دیداره‌كه وه‌ك هه‌وڵێكی گرنگ ده‌بینێت تا له رێگه‌ی راسپارده‌و پێشنیاره‌كانیه‌وه بتوانێت پاڵپشتێك بێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ی رووی له هه‌رێم كردووه.