وهفدێكى په‌یمانگاى نه‌وتى به‌سره سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كات
له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، وهفدێكى باڵاى په‌یمانگاى نه‌وتى به‌سره سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كات و پێشنیازى واژۆكردنى لێكتێگه‌یشتنێكى زانستیش له نێوان هه‌ردوولادا ده‌كرێت.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 28\7\2016 وهفدێكى باڵاى په‌یمانگاى نه‌وتى به‌سره له عێراق كه پێكهاتبوون له ( علی رحیم فیاض – به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌یمانگاى نه‌وتى به‌سره، فاضل جاسم – به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پلاندانان و گه‌شه‌پێدان، صفاء هادی داود – به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌كنیكى زانیارى و صفاء عبد الغنی الزهره – به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پاڵاوگه)ى په‌یمانگاكه، سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانیان كرد و له‌لایه‌ن پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و د.سۆران سه‌عید یاریده‌ده‌رى زانستى سه‌رۆكى زانكۆ د.حکیم عثمان حمید ڕاگرى کۆلێجى تەکنیکى و به‌ختیار عوبێد شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى تۆمارگاى زانكۆكه پێشوازییان لێكرا.
دواتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌یمانگاى نه‌وتى به‌سره گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى چۆنێتى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى زانستى و پیشه‌یی نێوان هه‌ردوولا كرد و باسیان له‌سه‌ردانى داهاتوویان بۆ به‌ریتانیا و ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى خوێندن له به‌شى ئه‌ندازیارى نه‌وت و وزه له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كرد، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیازكرا لێكتێگه‌یشتنێكى زانستى و ئه‌كادیمیی له نێوان زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و په‌یمانگاى نه‌وتى به‌سره واژوبكرێت له‌پێناو زیاتر به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى زانستى و ته‌كنیكى له نێوان هه‌ردوولا و به‌رهه‌مهێنانى كادرى پسپۆڕ و پێشكه‌وتووی ناوخۆیى بۆ كۆمپانیاكانى نه‌وتى جیهان.
وهفدى باڵاى په‌یمانگاى نه‌وتى به‌سره ره‌زامه‌ندى خۆیان بۆ واژۆكردنى لێكتێگه‌یشتنى زانستى له‌گه‌ڵ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى نیشاندا و رایانگه‌یاند دواى په‌سه‌ندكردنى له‌لایه‌ن به‌غداوه جارێكى دیكه سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كه‌نه‌وه و به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه زانستییه له نێوانیاندا واژۆ ده‌كه‌ن.
پاشان به یاوه‌رى پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین وهفدى باڵاى په‌یمانگاى نه‌وتى به‌سره سه‌رجه‌م به‌ش و هۆڵ و شوێنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانییان به‌سه‌ركرده‌وه و خۆشحاڵى خۆیان بۆ ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه به‌رچاوه‌ى زانكۆكه له رووى زانستى و ته‌كنیكى و كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى زمان له زانكۆكه‌دا ده‌ربڕى.
په‌یمانگاى نه‌وتى به‌سره 5\7\1994 له پارێزگاى به‌سره دامه‌زراوه و زیاتر له دوو هه‌زار خوێندكار له خۆده‌گرێت و گرنگى به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى تواناكانى خوێندكار ده‌دات له بواره‌كانى نه‌وتدا.