رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی سوپاسی مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كات
له‌به‌رامبه‌ر دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و هه‌ڵه و كه‌موكورتییانه‌ی له سیستمی داتابه‌یسی سەنتەرى هەلى کاردا هه‌بووه، رێكخراوی ( IREX ) ی ئه‌مریكی سوپاسنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كات.
هه‌ڤاڵ ده‌روێش عه‌بدول كه‌ریم یاریده‌ده‌ری ئه‌ندازیار له په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و وه‌ك موعید له به‌شی ( Network) وانه‌ده‌ڵێته‌وه و ئه‌ندامیشه له سه‌نته‌ری هه‌لی كاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، چه‌ندین گرفت و ( Error ) له سیستمی داتابه‌یسی سەنتەرى هەلى کارى IREX لە هەرێمى کوردستان و عێراقدا ده‌دۆزێته‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا رێكخراوی ( IREX ) ی ئه‌مریكی ستایشی ده‌كات و سوپاسنامه‌یه‌كی ئاڕاسته ده‌كات و بڕوانامهیهكیشی پێده‌به‌خشێت.
له‌باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى كێشه و گرفته‌كانى سیستمى داتابه‌یسه‌كه مامۆستا هه‌ڤاڵ ده‌روێش عه‌بدول كه‌ریم وتی: دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانكرام وه‌ك ئه‌دمین له داتابه‌یسه‌كه‌دا رۆژانه پێداچوونه‌وه‌م بۆ ئه‌و داتابه‌یسه ده‌كرد و كۆمه‌ڵێك گرفت و ( Error ) ی زۆرم له سیستمه‌كه‌دا دۆزییه‌وه، دواتر له رێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه په‌یوه‌ندیم به رێكخراوی ( IREX ) ی ئه‌مریكییه‌وه كرد و پێمڕاگه‌یاندن كه داتابه‌یسه‌كه چه‌ندین ( Error ) ی هه‌یه، پاشان رێكخراوی ( IREX ) بۆ پشتڕاستكردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ( Error ) ی سیستمه‌كه بڕیاریدا به رێگه‌ی ئۆنلاین تاقیكردنه‌وه بۆ داتابه‌یسه‌كه بكه‌ین، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك رۆژانه نزیكه‌ی چوار سه‌عات له په‌یوه‌ندیدا بووین له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی داتابه‌یسه‌كه، گه‌شتین به‌وه‌ی ته‌نها له به‌شی زمانی كوردی سیستمه‌كه‌دا نزیكه‌ی سی و پێنج ( Error ) هه‌یه، بۆیه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌دا رێكخراوی ( IREX ) بڕیاریدا سوپاسنامهیهكم پێببه‌خشن.
سیستمی داتابه‌یسی IREX له‌سه‌ر داوای رێكخراوی ( IREX ) له‌لایه‌ن سوكتێڵهوه به هه‌ر سێ زمانی ( كوردی، ئینگلیزی، عه‌ره‌بی ) ئاماده كراوه و بڕیاره به‌منزیكانه بكه‌وێته كار‌و خوێندكاران له رێگه‌ی ئه‌م سیستمه‌وه ده‌توانن ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن و دواتر هه‌ر سمینارێك یان خولێك یان كۆڕێك هتد … هه‌بێت له رێگه‌ی كلیكه‌وه به ئیمه‌یڵ یاخود ( sms ) سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه خۆیان تۆمار كردووه.
( IREX ) رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی خۆبه‌خشه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكا پشتیوانی ده‌كرێت و گرنگی به باشتركردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌دات و كاره‌كانی گه‌نجان بۆ گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان به‌رزده‌نرخێنێت و ئه‌م رێكخراوه له سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان سه‌نته‌ری هه‌لی كاری دامه‌زراندووه .