Back

پانێڵێكی تایبەت بە ئایندەی میدیای چاپكراوی لە هەرێمی كوردستان سازدەكرێت

بە بەشداری راگری كۆلێجەكانی تەكنیكی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رێكخراوێكی ئەڵمانی پانێڵێكی تایبەت بە ئایندەی میدیای چاپكراو لە هەرێمی كوردستان سازدەكات. لە بەروارى 17-7-2016 لە شاری سلێمانی بە بەشداری هەریەك لە د.حەكیم عوسمان راگری كۆلێجەكانی تەكنیكی كارگێڕی و تەكنیكی ئەندازیاری و مامۆستا دریڤان عەبدولقادر سەرۆكی بەشی تەكنیكی میدیای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و لێپرسراوانی یەكەمی دەزگاكانی راگەیاندن، رێكخراوێكی ئەڵمانی پانێڵێكی تایبەت بە ئایندەی میدیای چاپكراوی لە هەرێمی كوردستان سازكرد. لەو بارەیەوە دانا ئەسعەد بەڕێوەبەری رێكخراوی میدیای ئەكادیمیای ئەڵمانی رایگەیاند: رێكخراوەكەمان پەی بەوە بردووە كە میدیای چاپكراو بە گشتی لە هەرێمی كوردستاندا لە قەیراندایە، كێشەكەش لەوەدایە لەكاتێكدا ئەو قەیرانە میدیای چاپكراوی گرتۆتەوە، نەمانتوانیوە كاری میدیای ئەلیكترۆنیمان بەرەو پێشەوە ببەین یان بیگەیەنینە ئاستی ئەو میدیا نوێیە (مەڵتی میدیا)یەی لە ئەوروپا و ئەمریكادا هەیە دانا ئەسعەد ئاماژەی بەوەدا دەیانەوێت لە رێگەی ئەو پانێڵەوە گفتوگۆیەكی كراوە لە نێوان رۆژنامەنوسانی ئەڵمانی و رۆژنامەنوسانی هەرێم بكرێت كە بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشتی هەرێم كراون، تا بتوانن لەو رێگەیەوە پسپۆڕانی ئەوروپی لە بواری میدیای ئەلیكترۆنی بهێننە كوردستانەوە و پشتگیری میدیا ئەلیكترۆنییەكە بكەن . بەڕێوەبەری رێكخراوی میدیای ئەكادیمیای ئەڵمانی ئەوەشی خستەڕوو: میدیای كوردی بە بەراورد بە میدیای ناوچەكە لەپێش میدیای عیراقەوەیە، لەگەڵ ئەوەشدا قەیرانی دارایی كاریگەری گەورەی لەسەر میدیای كوردی هەبووە و میدیاكان بۆ خۆیشیان نەیانتوانیوە داهات و بازاڕ بۆ خۆیان پەیدا بكەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile