Back

پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی دوانزەهەمین سیمپۆزیۆمی زانستی پێشکەشکرد

رۆژی چوارشەممه‌ 22/2/2023 په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له ‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ، دوانزەهەمین سیمپۆزیۆمی زانستی خۆی له‌ هۆڵی په‌یمانگا پێشکەشکرد. ناونیشانی سیمپۆزیۆمه‌كه‌: ( Construction and Architectural Movement in Kurdistan Region of Iraq/ Sulaimani and Challenges ) كه‌ هەر یەک لە بەشەکانی ( ڕووپێوی ، تەکنیکی تەلارسازی ، تەکنیکی کارەبا ، کاد کام ) بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌شكرد. له‌ سەرەتای سیمپۆزیۆمەکەدا پ.د.کاظم فرج عارف ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی وتەیەکی پێشكه‌شكرد و ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكییه‌ زانستیانە به‌گرنگ وه‌سفكرد كه‌ له‌ئێستادا ئەنجام دەدرێت. پانێڵەکان: *بەشی ته‌كنيكى ته‌لارسازى: – ( Modern Architectural Requirement’s in Residual Tower ) پێشکەشکار: رەنجدەر گۆران مصطفى – ( Interior Design Parameters ) پێشکەشكار: اميرە سعود محمد *بەشی ڕووپێوی : -( Critical evaluation of the concrete sand used in sulaimani city ) پێشکەشکار: بيلال كمال محمد -( Optimizing site location of projects through applying GIS software ) پێشکەشکار: شوان عبدالله محمد *بەشی تەکنیکی کارەبا: -( Electrical system in a Building ) پێشکەشکار: چۆمان خالد على – ( Smart Home System ) پێشکەشکار: مشتاق فرج قادر *بەشی کاد کام : -( الاختيار الامثل للمواد المستخدمة فى تصنيع الابواب و الشبابيك للابنية) پێشکەشکار: ڕێکەوت رشيد امين -(الاختيار الامثل لوسائل تكيف الابنية ) پێشکەشکار: عباس ابراهيم خواكه‌رەم له‌دوای پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌كان، ئاماده‌بووان پرسیارو سه‌رنجه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو له‌لایه‌ن پێشكه‌شكارانی سیمپۆزیۆمه‌كه‌وه‌ وه‌ڵامدرانه‌وه.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile