بەشداربووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە کێبڕکێی پێشانگای تێکفێست پێشەنگ بوون
خوێندکارێکی دەرچووی بەشی ئەندازیای گەیاندن لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەهاوبەشی لەگەڵ مامۆستا و خوێندکارانی کۆلێجی ئینفۆرماتیک بە دروستکردنی پرۆژەیەک توانیان پلەی دووەم لە کێبڕکێی پێشانگای تێکفێست بەدەستبهێنن.
پرۆژەی (ئەپڵیکەشنی ئاماژە)ی تایبەت بە (زمانی ئاماژەی کوردی نابیستان) توانی لە نێوان چەندان پرۆژەی تەکنەلۆجی پلەی (دووەم) لە بەشی (نەرمەکاڵاکان) بەدەستبهێنێت.
خاوەنی بیرۆکەی پرۆژەکە (بەختەوەر بەرزان عبدالله) مامۆستا لەکۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک، هەروەها سەرپەرشتیاری پرۆژەکەش بوو
مامۆستا بەهاری نابیستان (دایکی نابیستان) سەرۆکی ڕێکخراوی ئاماژە بەداتاو زانیارییەکانی هاوکاری پرۆژەکەی کرد
دیزاینی پرۆژە – UI / UX – ڤیدیۆ و وێنە لە لایەن خوێندکار (شایی هێرش قادر) دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری گەیاندن ئامادەکرابوو
پەرەپێدەری پرۆژە: زەند یاسین
ئەکتەری پرۆژە – زمانی ئاماژە: خوێندکار هاژە کە (نابیستە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆجیای زانیاریە لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان – قۆناغی دووەم).