سه‌رۆكی زانكۆ: له رێگه‌ی به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت و وزه‌وه كادری ناوخۆیی بۆ كۆمپانیا جیهانییه نه‌وتییه‌كان ئاماده ده‌كه‌ین
پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا به فه‌رمی و له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای نه‌وت و وزه‌ی جیهانییه‌وه داوا له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرا به‌شی نه‌وت و وزه بكاته‌وه، تاوه‌كو هه‌وڵبدرێت به‌پێی سیستمی جیهانى و ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی كادری ناوخۆیی بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه ئاماده بكرێت، به خۆشحاڵییه‌وه له‌م ساڵدا ئه‌و هه‌وڵه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له‌ئێستادا له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌و به‌شه كراوه‌ته‌وه.
له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بریتش كاونسڵ و له‌سه‌ر داوای ئه‌و كۆمپانیا جیهانییه نه‌وتییانه، وه‌فدێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به سه‌رۆكایه‌تی پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆ كه پێكهاتبوون له د.سۆران سه‌عید یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ کاروبارى زانستى و د.نه‌بیل عادل ته‌یب تاڵه‌بانى سه‌رۆكى به‌شى نه‌وت و وزه له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌سره، سه‌ردانی وڵاتی به‌ریتانیایان كرد.
پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی گرنگی و ئامانجی سه‌ردانی وه‌فدی زانكۆی بۆ به‌ریتانیا خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شمان هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی خوێندنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ به‌ریتانیا كه له‌سه‌ر ئه‌ركی بریتش كاونسڵ رێكخرا بوو، له‌گه‌ڵ زانكۆی (Forth Valley College) ی سكۆتله‌نی و په‌یمانگای نه‌وتی به‌سره كۆبووینه‌وه و تێیدا رێكه‌وتننامه‌یه‌ك واژۆكرا، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌مان به سیستمی خوێندنی به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت و وزه كرد، كه كار بۆ راهێنان و ئاماده‌كردنی كه‌سانی پسپۆڕ و ئه‌ندازیار و به‌ڕێوه‌به‌ر له بوراری وزه و نه‌وت له زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی جه‌ختیكرده‌وه كه جگه له‌ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی زانكۆكه‌مان له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، هه‌وڵده‌ده‌ین كردنه‌وه‌ی به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت له زانكۆكه‌مان ببێته ده‌ستپێك و بنه‌مایه‌ك بۆ پێگه‌یاندنی كادری پێویست بۆ دامه‌زراندن و به سیستماتیككردنی كۆمپانیای نه‌وتی كوردستان، كه حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له دروستكردنی ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ته‌نیا ده‌رچووی ئه‌ندازیاریمان نه‌بێت، به‌ڵكو كه‌سانی به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌ركرده‌ش له بواره‌كه‌دا پێبگه‌یه‌نین و ئاماده بكه‌ین.
پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی خوێندنی ئه‌ندازیاری نه‌وت له‌سه‌ر ستانداردی زانكۆ جیهانییه تایبه‌تمه‌نده‌كانی نه‌وت و وزه ده‌بێت، كه خۆشبه‌ختانه پرۆگرام و سیستمی خوێندنی زانكۆی (Forth Valley College) سكۆتله‌ندی زۆر هاوشێوه‌ی كاركردنی زانكۆكه‌مانه، ته‌نانه‌ت له ڕوو وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كانیشه‌وه.
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دووباره وه‌فدی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ردانی به‌ریتانیا بكات و سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له زانكۆكانی مانجسته‌ر و شێڤڵد و سترلینگ بكه‌ین و بڕیاریشه پێشتر له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی بریتش كاونسڵ و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای نه‌وتی و په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌سره كۆببینه‌وه و كارنامه و به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌مان و دوایین بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌م رێككه‌وتننامانه گه‌ڵاڵه بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی رێككوتننامه‌ی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی () سكۆتله‌ندیش سه‌رۆكی زانكۆ رایگه‌یاند، بنه‌ما و خاڵه‌كانی ئه‌م رێككه‌تننامه‌یه سه‌رجه‌میان بۆ خزمه‌ت و په‌ره‌پێدانی سیستمی خوێندن و شێوازه‌كانی بڕوانامه‌ی پیشه‌ییه له زانكۆكه‌مان، كه ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌م رێككه‌تننامه‌یه‌وه هه‌م خوێندنی پیشه‌یی و هه‌م خوێندنى زانستى له زانكۆكه‌مان په‌ره‌پێبده‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ى زانكۆى (Forth Valley College) سكۆتله‌ندی جگه له بوارى نه‌وت و وزه له بواره‌كانى بیناسازی و میكانیك و كاری پیشه‌یی خاوه‌نى پسپۆڕیی و شاره‌زاییه‌كى زۆره.