سیمینارێكی زانستی له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان پێشكه‌شكرا
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2023/2/19 له‌هۆڵی سیمیناره‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان ، سیمینارێكی زانستی لەلایەن (م. ئازاد محمد عزیز ) بەناونیشانی (Role of vitamin D in human body ) پێشكه‌شكرا.
لەسیمینارەکەدا تیشکیان خستە سەر گرنگی ڤیتامین D و سودەکانی بۆ تەندروستی مرۆڤ و ئاماژەكرا بەنیشانەکانی کەمی یاخود زیاده‌ی ڤیتامین لەجەستەدا، ھەروەھا ڕێگاکانی وەرگرتنی ڤیتامینەکە بۆجەستەو سەرجەم ئەو پشکنینانەی خوێن کەبەکاردێت بۆدۆزینەوەی نائاسایی ڤیتامینەکە لەلەشدا.
ڕونکردنەوەی پێویستیدا لەسەر پشکنینەکان و ئەنجامەکانی رونكرایه‌وه ، دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانی سیمیناره‌كه‌وه چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌كراو وەڵامی پرسیاره‌كان درایه‌وه.