Back

بەسەرکەوتوویی خولی بەھێزکردنی توانای ژمێریاری و وردبینی کۆتاییهات

رێکەوتی 2023/2/19 خولی بەھێزکردنی توانای ژمێریاری و وردبینی بەسەرپەرشتی پ.ی.د.سالم نعمت عزیز ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان کۆتاییهات و بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەشداربووانی خولەکەدا دابەشکرا. لە ھۆڵی سیمینارەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و بەئامادەبوونی سڵێمان محمد سعید قائیمقامی دەربەندیخان و عوسمان عبدللە قادر سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان، پ.ی.د.سالم نعمت عزیز وتەیەكی پێشکەشکردو سوپاسی ئامادەبووان و مامۆستایانی کرد لەپای ئەو خزمەتەیان پێشکەش بە توێژی فەرمانبەرانی ئەو بوارەیان کردووە، وە کۆتاییهاتنی خولی بەھێزکردنی توانای ژمێریاری و وردبینی بەسەرکەوتوویی راگەیاند کە لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سنووری قەزای دەربەندیخان کرایەوە. لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداربوون پێشکەش بە بەشداربووانی خولەکە کراو هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی زیاتریان بۆ خواستن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile