دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو
لەدرێژەی کارو چالاكییەکانی لیـژنەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بهههماههنگی بهڕێوهبهرایهتی زانستی لهسهرۆكایهتی زانكۆ، رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/٢/١٥، لههۆڵی مامۆستا عوسمان و بهئامادهبوونی ژمارهیهك لهمامۆستایان دوو سیمیناری زانستی بەڕێوەچوو.
سەرەتا پ.ی د. شوان محمد، مامۆستا لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو، سیمینارێکی بە ناونیشانی “Vertical Farming” پێشکەش کرد.
ناوبراو لە باسەکەیدا، ئاماژەی کرد بە بۆچوون و داهێنانێکی نوێ لەلایەن پرۆفیسۆرێکی ئەمریکی کە باس لە سوودوەرگرتن لە هەموو ئەو سەرچاوە و دامەزراوانە دەکات کە بەردەستن بۆ زیادکردنی بەرهەم لەجیھاندا بەسیستەمی چاندن بە نهۆم، کە دەبێتە دە هێندە زیادکردنی بەروبوومەکان و کە بابەتێکی گرنگی داهاتووی کشتوکاڵە.
پاشان م.عبدول مصطفی حمەرەش، مامۆستا لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو، سیمینارێکی بەناونیشانی “Influence of planting spaces on Growth ,Yield of Lettuce” پێشکەشکرد.
ناوبراو لە باسەکەییدا ئاماژەیکرد بەکاریگەری شوێنی چاندن لەسەر گەشەکردن و بەرهەمهێنان و بەکتریای تووشبوون بە ڕوتانەوەی کاهوو.