Back

سیمینارێكی زانستی له‌سه‌ر هۆشیاری گەنجان به‌ڕێوه‌چوو

له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌ زانستییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان و به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، ڕۆژی پێنجشەممە  2023/2/16 بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەمامۆستایان و خوێندکاران لەھۆڵی سیمینارەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان سیمینارێك بۆ ئەندازیار (هاوبیر حەمەعەلی ) بەڕێوەبەری Amrican corner، بەناونیشانی (هۆشیاری گەنجان سەبارەت بە کۆچی نایاسایی) كه‌لەلایەن (رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری نێو دەوڵەتی بۆ گەشەپێدان بە سیاسەتی کۆچ وسەنتەری کۆچ ) ئاماده‌كرابوو.
ئامانج لەو سیمینارە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە بەگشتی و گەنجان بەتایبەتی لەبارەی کۆچی نایاسایی و لێکەوتە خراپەکانی و تاوتوێکردنی ریگەچارەکان کە بیگۆڕن بۆ کۆچی یاسایی لەرێگەی هەلی خوێندن یاخود هەلی کار و بازرگانییەوە بەشێوەیەک کە بتوانرێت لەداهاتوودا سودی لێوەرگرن و بگەرێنەوە بۆ خزمەتی نیشتیمان .
لەکۆتایی سیمینارەکەدا ئامادەبووان بە سەرنج و تێبینییەکانییان بابەتەکەیان دەوڵەمەندترکرد ، پێشكه‌شكار وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبوانی دایەوەو بەرچاو ڕونی زیاتری پێدان لەسەر بابەتەکە و لەم بارەیەوە گفتوگۆی زیاتر كرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile